ھەرێم پشکی خۆی لە قەرزە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرێت

ھەرێمی کوردستان دەتوانێت پشکی خۆی لەو قەرزە وەربگرێت کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەیدات بە عێراق.

“عەبدولقادر محەمەد” ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رایگەیاند، ئەو قەرزەی بانکی نێودەوڵەتی دەیدات بە عێراق، پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە ، چونکە قەرزەکە قەرزێکی سیادیە و بۆ ھەموو عێراقە و تایبەت نییە بە چەند پارێزگایەک.

“عەبدولقادر محەمەد” وتیشی، لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان پشکی لە بەشە سیادییەکاندا ھەیە، دەبێت بە رێژەی لە ١٧% سودمەندبێت لەو قەرزەی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەریدەگرێت.