په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه بڕیاری كردنی سلێمانی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان و شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و د.كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و سه‌عد خالید رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له په‌رله‌مانتار عه‌ونی به‌زاز له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بخوێنێته‌وه كه بریتی‌بوو له 10 خاڵ كه 7 خاڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوو بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌و پێشنیاری یاسایی كه‌بریتیبوون له (هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی داد ژماره (13)ی ساڵی 2007) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، هه‌مواركردنی مادده‌ی سی و دوو له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان–عیراق ژماره (4)ساڵی 2009ی هه‌موار كرا‌و، ناوه‌ندی پاراستنی ده‌سنوسه‌كانی كوردستان، ده‌زگای جینۆساید له‌كوردستان–عیراق، هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(11)ی ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كراو‌و گیراوی سیاسی كوردستان).
دابینكردنی
بودجه‌ی تایبه‌ت
هەروەها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ (پێشنیاری یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشه‌گه‌رانی مین) كرا، خاڵی 8ی به‌رنامه‌ی كار بریتی‌بوو له دانانی په‌رله‌مانتار (لوقمان سلێمان حسێن ئه‌حمه‌د) له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی (دارایی و كاروباری ئابووری، پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان) له‌جێگای (ئیسماعیل سه‌عید محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی)، پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدان به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، پاشان خاڵی 9 له‌به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه كه بریتی‌بوو له‌خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای به‌پایته‌ختكردنی سلێمانی به‌شاری رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان- عیراق)، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی‌و لیژنه‌ی رۆشنبیری كرا بێنه شوێنی خۆیان‌و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه راپۆرتی هاوبه‌شیان به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و كوردی خوێنده‌وه كه بریتی‌بوو له 5 بڕگه، پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ واڵا كرا‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه سه‌رنج‌و راو تێبینییه‌كان خرانه‌ڕوو، پاشان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا كه‌بڕگه‌یه‌كی تر بۆ پرۆژه بڕیاره‌كه زیادبكرێت كه خۆی له‌دانانی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی تایبه‌تدا ده‌بینییه‌وه كه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێنی بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێشنیاز كرا كه دیباجه‌ی راپۆرته هاوبه‌شه‌كه بكرێته هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه یه‌كه‌یه‌كه‌ی بڕگه‌كان خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ دا‌و پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌پرۆژه بڕیاره‌كه كۆی پرۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
له‌كۆتاییشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و شاری سلێمانی كرد به‌بۆنه‌ی بوونی سلێمانی به‌پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و به‌وشێوه‌یه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
پرۆژەی
زانکۆ تایبەتەکان
هەر لەوبارەیەوە په‌رله‌مانتار خه‌لیل عوسمان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و بڕیاره شاری سلێمانی ده‌بێته پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێم و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته جگه له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌و پارێزگایه، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی رۆشنبیری ته‌رخان بكات، پڕۆژه بڕیاره‌كه له شه‌ش مادده پێكهاتووه، دوای گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران به‌تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندكراو دانیشتنه‌كه‌ش بۆ ئه‌مڕۆ 4/12 دواخرا كه‌تایبه‌ته به پرۆژه یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان.