كۆی داهاتی ساڵی ڕابردووی عێراق ئاشکرا کرا

 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: ناردنە دەرەوەی نەوتی خاوی عێراق لە سەدا ٩٩%ی هەناردەی عێراق پێکدەهێنێت لە ساڵی ٢٠١٥ دا کە دەگاتە ٥٧.٦ ترلیۆن دینار.
دەستەی ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلان دانان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە سەرجەمی هەناردەی نەوت و شتومەکانی تر مەزەندە دەکریت بە ٥٧.٦ ترلیۆن دینار لە ساڵی ٢٠١٥ دا ، کە دەکاتە ٤٩.٤ ملیار دۆلار ، لەم برە پارەیەش داهاتی نەوتی خاو رێژەی لە سەدا  ٩٩.٣% لە خۆ دەگرێت.
راشیگەیاند: بەهای هەناردەی نەوتی خاو مەزەندە دەکرێت بە ٥٧.٢ ترلیۆن دینار بۆ ساڵی ٢٠١٥ کە ئەم رێژەیەش لە چاو ساڵی ٢٠١٤ کەمی کردوە.
دەستەی ناوەندی ئامار هۆکاری  دەبەزینی  هەناردەی نەوتیش دەگەرینێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە ٩١.٦ دۆلار لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٤٤.٧ دۆلار لە ساڵی ٢٠١٥.
لە ماوەی رابردوودا حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق: رایگەیاند بوو پشت بەستین بە داهاتی نەوت لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە بووە.