ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا و پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممه ٢١/٥ ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا – کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانیدا کۆبوونەوە .
د . ئاسۆ فەرەیدوون ڕایگەیاند كۆبونهوهیکۆبوونەوەی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا-کوردستان لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی دارایی قورسدا تێدەپەڕێت ، کەرتی تایبەت بەتایبەتی وەبەرهێنەری بیانی دەتوانن ڕۆڵێکی ئەرێنیان هەبێت لە بوژانەوەی ئابووری و کەرتی پیشەسازی هەرێمی کوردستان .
بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا کە یاوەری وەفدی ئەنجومەنی بازرگانیەکە دەکات ڕایگهیاند : ئەم وەفدە کە پێکهاتوون لەو بازرگانە ئەمەریکیانەی دەیانەوێت هاوپشت و یارمەتی دەری ئابووری هەرێم بن لەم قەیرانەدا کە کوردستانی پیادا تێدەپەڕێت .
لای خۆشیهوه سیروان محهمهد سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی ڕایگهیاند ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا- کوردستان پیشنیاری دامەزراندنی بانکێکی نێوەندیان کرد تا کارئاسانی بۆ هاتوچوونی سەرمایەکانیان بکات لە هەرێمی کوردستاندا تا بتوانن لە ڕێگەیەوە متمانەی ئاڵوگۆڕی سەرمایەی وەبەرهێنانەکانی تیادا بەدەست بهێنن .
سهرۆكی ژوری بازرگانی ئاماژهی بهوهشدا كه بهههمو شێوهیهك هاوكاریان دهبین تابتوانین كاری بازرگانی له نێوان ههردولادا برهوی زیاتری پێبدرێت.