ڕێكخراوی کاری جیهانی ئاشكرایكردووە: ساڵانە 317 ملیۆن ڕوداوی كاركردن ڕوودەدات و بەو هۆیەشەوە 2 ملیۆن كرێكار گیان لەدەستدەدەن.
ڕێكخراوی كاری جیهانی ئاشكرایكردووە: ساڵانە نزیكەی 317 ملیۆن ڕوودای كاركردن ڕوودەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو ملیۆن كرێكار، هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە: ڕۆژانەش 6300 كەس بەهۆی نەخۆشیەوە لەسەر كارەكانیان دەمرن.
ئەو رێكخراوە جیهانیە لەنوێترین ئاماریدا ئەوەی خستۆتەڕوو ساڵانە 160 ملیۆن حاڵەتی نەخۆشی بەهۆی كاركردنەوە تۆمار دەكرێت و بەتەنها مادە مەترسیدارەكانیش دەبنەهۆی مردنی 340 هەزار كرێكار لەساڵێكدا. ڕاپۆرتەكە ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە: لەڕێگەی كانزا ژەهراویەكانەوە 100 هەزار كەس لەساڵێكدا دەمرن، ئاماژەی بەوەشداوە: لەسەدا 4 ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان دەچێتە خەرجی مردن و نەخۆشی كرێكارانەوە.