لە بەریتانیا تێكڕای ڕێژەی بێكاری بۆ نزمترین ئاست لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە

 
بەپێی دواین داتای نوسینگەی ئاماری بەریتانیا  تێكرای بێكاری لەو ووڵاتەدا بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا دابەزیوە و لە (3) مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا كەمترین ژمارەی بێكاران بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری تۆماركراوە.
 هەر بەپێی ئامارەكە: لە (3) مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تێكرای رێژەی بێكاری لە بەریتانیادا سەدا (5) پۆینت (1) دابەزیووەو بە كەمبوونەوەی هەزار كەسیش لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا ژمارەی بێكارانی تۆماركراو لەو ووڵاتەدا بۆ ملیۆنێك و (690) هەزار كەس كەمیكردووە.
 هەروەك ئەوەخراوەتەروو: كە لەو ماوەیەدا زیاتر لە (38) ملیۆن و (580) هەزار كەس لە كاردابوون و توانراوە بەراورد بە كۆتا چارەكی ساڵی رابردوو زیاتر لە (44) هەزار هەلی كاری نوێ‌ برەخسێنرێت.