سەرۆكی كۆمپانیای میتسوبیشی ژاپۆنی بەهۆی ئاشكرابوونی ساختەكاری لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەیدا دەستی لەكاركێشایەوە. (تیتسورو ئایكاوا) سەرۆكی كۆمپانیای میتسوبیشی ژاپۆنی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تۆكیۆ، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندو وتی، تاكۆتایی ئەم مانگە لەسەر كارەكەم بەردەوام دەبم.
میتسوبیشی بە یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی ژاپۆن دادەنرێتو ساڵانە ملیۆنێكو 200 هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەكات، بەهۆی ئاشكرابوونی ساختەكاری لە تاقیكردنەوەی بەكارهێنانی سوتەمەنیدا، ڕووبەڕووی ئابڕوچونێكی گەورە بوەوەو بەهای پشكەكانی بەڕێژەی لەسەدا 50 دابەزیو كۆمپانیاكە كەوتە قەیرانێكی گەورەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەش، كۆمپانیای نیسان گرێبەستێكی بەبەهای 2 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ میتسوبیشی ئیمزاكردو لەسەدا 34ی پشكەكانی كڕیەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵیش بڵاویانكردۆتەوە، كە سەرۆكی كۆمپانیای میتسوبیشی لەبەرئەوە دەستی لەكاركێشاوەتەوە، كە بەپێی ئەو گرێبەستە 4 پۆستی باڵا لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی میتسوبیشی دەدرێتە كۆمپانیای نیسان.