سعودیە هەنگاو بەرەو چەرخی پشتکردن لە نەوت دەنێت ‌ ‌

 
بۆ ڕووبەروبونەوەی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت وبەرزکردنەوەی ئابوری وڵاتەکە دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبی سعودی ئاشکرایان کرد، کە چەند گۆڕانکاریەک لەکابینەی وەزاری حکومەتەکەیان دەکەن و وەزارەتی ووزە لەپێشەوەی ئەو وەزارەتانەیە کە وەزیروستافەکەو پلانی کاری دەگۆڕن.
تێڕوانینی 2030
 
«تێروانینی سعودیە بۆ» 2030 «ناوی ئەو پڕۆژەیەیە کەوەک خۆیان  دەڵێن، دەیانەوێ لەگەڵ ستافێکی تازەدا سیاسەتی ئابوری و نەوتی خۆیان بگۆڕن و نەخشەڕێگای ١٥ساڵی داهاتوو دابنێن وهەنگاوێک بەرەو پێشەوەبنێنن.
پادشای نەوت
 
ئەو وڵاتە بەوپێیەی لەسەرئاستی جیهاندا گەورەترین وڵاتە لەبەرهەمهێنانی نەوتدا توانیوەیەتی هەژمونی خۆی لەبازاڕی سەمانە سروشتیەکان بسەپێنێ و یاری بەنرخی نەوت بکات، لێدوان و ڕاگەیاندنەکانی بەپرسانی نەوتی ئەو وڵاتە هەمیشە بەسەر نرخدا ڕەنگی داوەتەوەو زیادکردنی بەرهەمەکانیان بۆتەهۆی کەمکردنەوەو هەرزانی نەوتی ئەمریکی لەبازاڕەکان ،ئەم سیاسەتەش بوە هۆی زیادبوونێکی لەڕادەبەدەری بەرهەمهێنان لەسەرئاستی هەموودونیادا.
لەمێژوودا وێنەی نەبووە
 
دابەزینی نرخی نەوت لەساڵی ٢٠١٤ بەدواوە بۆ سعودیە بۆتەکێشەیەکی گەورە، چونکە لە٧٠%ی ئابوریەکەی پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێ و ئەمەش بوەهۆی  ئه‌وه‌ی،تەنها لەساڵی ڕابردوودا  بودجەکەی بەبڕی ١٠٠ ملیار دۆلارلەکورتی بدات،کەئەمەش زۆرترین کورتهێنانە کەتائێستا لەمێژووی وڵاتەکەدا ڕویدابێت،لەو گۆرانکاریانەی کەلەوکەرتەدا دەیکات بریتیە، لەکەمکردنەوەی ٥% ی پشت بەستن بەداهاتی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنیەکان بەڕێژەی ٥٠% وهەروەها زیادکردنی نرخی ئاوو کارەبا و زیادکردنی نرخی باج لەسەرهەندێ کەلوپەلی تایبەتی .
بەرهەمهێنە ئەڵمانیەکان هۆشداری دەدەن
 
هەندێ کەناڵی میدیایی ئەڵمانی ئاشکرایان کرد کەئەگەر ئەو وڵاتە فریای ئابوری خۆی نەکەوێت، ڕووبەڕووی تەنگژەو قەیرانێکی گەورەدەبێتەوەو لەئێستادا کۆمپانیا بیانی وئەڵمانیەکان، نیگەرانی خۆیان لەو بارەیه‌وه‌ دەربڕیوە وهۆشداریان داوە ،هەروەها ئەو ٧٠٠ کۆمپانیا ئەڵمانیەی کەلەو وڵاتە کاردەکەن تادێ داهاتیان بەرەو کەمی دەچێ و بۆ ساڵی ڕابردوو تەنها ٨ ملیار دۆلار بوە لەچاو ساڵانی ڕابردوو زۆر کەمیکردوە.
کۆمپانیای ئارامکۆ چوە ناو پرۆسەی سیاسیەوە
 
«خالد فالح» دەچێتە جێی «عەلی نعێمی» وەزیری نەوتی پێشوو و وەزارەتێکی تازە بەناوی وەزارەتی ووزەو پیشەسازی‌و سامانە سروشتیەکان وەردەگرێت، ئەو وەزیرە تازەیە خوێندنی زانستی لەزانکۆی تەکساسی ئەمریکا تەواوکردوەو ژیانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆ بردۆتە سەر، کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتیە لەسەر ئاستی هەموو جیهان و ڕۆژانە ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، یەکێک لەشارەزا گەورەکانی بواری نەوت و ئەوان وایدەبینن بەدانانی ئەو کەسایەتیە دەتوانن ڕووبەڕوی ئەو کێشانە ببنەوە کە نەک هەر وڵاتەکەیان بەڵکو وڵاتانی خاوەن نەوت توشی هاتون.
جارێک دیار نییە
 
لەپرۆژەکەدا چەند وەزیرێک دەگۆڕدرێن و ژمارەیەک وەزارەتیش لێکدەدرێن ،چەند دەستەو لیژنەیەکی تازەش بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەی تازەکردنەوەی سیاستەمی بەرهەمهێنانی نەوتی و هەناردەکردن دابندرێن وبەگشتی ولاتەکە بەرەو کەمکردنەوەی پشت بەستن بەداهاتی نەوت هەنگاودەنێ ،هەندێک دەڵێن ئەو گۆڕانکاریانە ئەوەندەی تر کێشەکان قوەڵتر دەکاتەوەو هەندێکی تریش وەک ئاسۆیەکی گەشی دەبینن بۆ دەرچوون لەو تەنگژانە.