به‌شێكی گرنگ له‌بنه‌ماكانی په‌ره‌پێدانخ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار بوونی بنه‌ما سروشتیه‌كانه كه‌رۆڵێكی گرنگخ كارایان هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه، كه‌رته‌و به‌هێزكردنی جموجۆڵی گه‌شتیاری له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، له‌م چوارچێوه‌یه‌شه‌وه بواری گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی پشت به‌هه‌موو ئه‌و بنه‌ماو پاڵنه‌ره سروشتیانه ده‌به‌ستیت كه له‌ناوچه‌یه‌ك رسكاوون‌و بایه‌خی تایبه‌تیان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش كه خۆیان له‌پێكهاته‌ی به‌رزی‌و نزمی جۆراوجۆر كه‌ش‌و هه‌واوی گونجاوو رووه‌كی سرووشتی‌و ئاژه‌ڵ‌و باڵنده كیویه‌كان‌و ده‌رامه‌ت‌و سه‌رچاوه ئاویه جۆراوجۆره‌كان ده‌بینیته‌وه، له‌ناویشیاندا ده‌رامه‌ته ئاویه‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی ئابووری‌و گه‌شتیاری به‌هه‌موو شێوه‌كانی رووبار‌و كانیاو كارێزه‌كان‌و تاڤگه‌و گۆماوه سروشتی‌و ده‌ستكرده‌كانه‌وه رۆڵێكی گرنگ‌و كارایان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له‌بواری گه‌شتوزارو به‌گه‌شتیاری كردنی ئه‌و ناوچانه‌و راكێشانی گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌م ناوچانه‌دا.
جیاواز له‌ده‌ریاچه‌و به‌نداوه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، گۆماوه سروشتیه‌كان بایه‌خێكی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌گشتی‌و گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش چ وه‌ك به‌خشینی دیمه‌نێكی جوان‌و سه‌رنج راكێش به‌ناوچه‌كه، یا ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی فێنك‌و سازگار له‌ناوچه‌كه، وه‌یان هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنی جۆره‌ها رووه‌كی سروشتی‌و زینده‌وه‌رو باڵنده‌و ئاژه‌ڵی كێوی له‌ناوو ده‌وراوپشتی ئه‌م ده‌ریاچه‌و گۆماوه سروشتیانه‌دا، له‌هه‌مانكاتیش ده‌بینین ئه‌م گۆماوانه ده‌بنه شوێنێكی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی جۆره‌ها یاری‌و چالاكی گه‌شتیاری وه‌كو مه‌له‌وانی‌و راوكردن‌و وێنه‌گرتن‌و چاودێریكردنی زینده‌وه‌رو ئاژه‌ڵ‌و باڵنده كیویه‌كان‌و ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری سروشتی له‌و شوێنانه.
گۆماوه سروشتیه‌كان ئه‌و رووبه‌ره ئاویه بچووكانه‌ن كه له‌سه‌ر لووتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان و بناری ئه‌م شاخانه‌دا بوونیان هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌كه‌شیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌فرو باران وه‌یا بوونی كانی و كانیاوه‌كان له‌م شوێنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ئاوێكی سارد‌و سازگارو ته‌ندروستیان هه‌یه له‌زۆربه‌ی كاته‌كانی ساڵ پڕن له‌ئاوو به‌فریش به‌شێكی زۆری رووبه‌ره‌كه‌یان داپۆشیوون و دیمه‌نێكی جوان به‌ناوچه‌كه ده‌به‌خشن وه‌كو گۆماوه سروشتیه‌كانی (نیوشاتل – بیل – پون – سمباشر – زیورخ – زوج) له‌وڵاتی سویسرا، له‌ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌یان گۆماوی سروشتی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانیان پشت به‌ئاوی به‌فرو باران‌و كانیاوه‌كان ده‌به‌ستن كه دیمه‌نێكی جوانی گه‌شتوگوزاریان هه‌یه‌و ده‌كرێت بكرێن به‌ناوچه‌ی گه‌شتیاری گرنگ گرنگ‌و له‌بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزارو وه‌به‌رهێنانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌ییدا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بتوانێت پلانی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره دابڕێژێت‌و خزمه‌تگوزاری پێویست و پڕۆژه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌نجام بدات .
گۆماوه سروشتیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز له‌خۆده‌گرن له‌وانه هه‌نددیكیان شێوه‌یان بازنه‌یی یا هێلكه‌یی یه‌و هه‌ندیكی تریان شێوه‌یان لاكیشه‌ییه ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ناوی گۆماوه سروشتیه‌كانه‌وه بیرورای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه به‌پێی قوڵایی و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و گۆماوانه‌وه ، له‌وانه له‌نه‌خشه‌ی سه‌ربازی عیراقیه‌وه ناوی ده‌ریاچه هه‌میشه‌ییه‌كانیان به‌سه‌ردا بڕاوه به‌و پێ یه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی مسۆگه‌ریان هه‌یه به‌درێژایی وه‌رزه‌كانی ساڵ، هه‌روه‌ها هه‌ندیكی تریان دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ گۆماوه سروشتیه‌كان و گۆماوه
ده‌ستكرده‌كان ، له‌هه‌مان كاتیش له‌لاین شاره‌زا (رایت) له‌بواری جوگرافیای سروشتیه‌وه كه توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر چیای هه‌لگۆردو ده‌ریاچه‌كانی رووباری رواندز ئه‌نجام داوه گۆماوه سروشتیه‌كانی به‌گۆماوه بچووكه‌كان ناوزه‌د كردووه ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گۆماوه سروشتیه‌كانی له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیرم ناوزه‌د كراوون وه‌كو بیرمه سارد و بیرمه ئاودزو بیرمی دینداران له‌سه‌ر شاخی هه‌ڵگورد و هه‌ندێ جاری تریش به‌گۆماوه‌كان ناویان ده‌به‌ن .
له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنووری قه‌زای چۆمان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولیر چه‌ندین گۆماوی سرووشتی هه‌یه كه ده‌كرێت وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگ بو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌گشتی‌و گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی به‌تایبه‌تی سه‌یر بكرێن‌و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و گۆماوه سروشتیانه‌ی كه له‌سه‌ر شاخه‌كانی (هه‌ڵگوردو قه‌ندیل‌و مه‌مور) هه‌یه كه به‌گشتی ده‌توانین بڵێین رووبه‌ری هه‌موو ئه‌و گۆماوو ده‌ریاچه سروشتیانه خۆی له‌نێوان (350 هه‌زار تاكو 500 هه‌زار) مه‌تری دووجا ده‌دات كه‌گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سرووشتی له‌مانه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (150) هه‌زار مه‌تری دووجایه‌و بچووكترین ده‌ریاچه‌ش له‌مانه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (50) هه‌زار مه‌تر دووجا ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و گۆماوه سروشتیانه قوڵایه‌كه‌یان زیاتر له (20) مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ڕووی كه‌شوهه‌واوه كه‌هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی له‌رووی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی وایكرد كه‌قه‌واره‌و بڕی ئاوی گڵدراوه له‌م ده‌ریاچه‌و گۆماوه سرووشتیانه ڕوو له‌كه‌می بكات ن به‌تایبه‌تی له‌ساڵی 2001 دا كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌ر ته‌سك بوونه‌وه‌ی رووبه‌ری ئه‌و گۆماوانه‌و سست بوونی چالاكیه‌كانی گه‌شه‌كردنی رووه‌ك و زینده‌وه‌رو ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و گۆماوانه‌و ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین شوێنه‌وارو كه‌ره‌سته‌ی كۆنی وه‌كو شمشێرو خه‌نجه‌رو گۆزه كه‌گوزارشتیان له‌مێژوو كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین گۆماوه سرووشتیه‌كان چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیتی گرنگیان هه‌یه له‌ڕووی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاره‌وه له‌وانه جوانی و سه‌رنج راكێشیان كه گه‌شتیار هه‌ست به‌دڵخۆشی و ئارامی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه‌سه‌ردانیان ده‌كات چه‌ندین چالاكی تیچیاندا ئه‌نجام ده‌دات وه‌كو مه‌له‌وانی و راوكردن و چاره‌سه‌ری سروشتیه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش ئه‌و گۆماوانه چه‌ندین خه‌سڵه‌تی فیزیاوی و كیمیاوی و هایدرولۆجیان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سیستمی هه‌ڵقوڵان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانیان و رێڕه‌وی ئاو رۆیشتنیان كه هه‌ندێكیان سه‌رچاوه‌ی گڵدانه‌وه‌ی ئاوه‌كانیان روون نیه وه‌كو گۆماوی (بیرمه سارد) له‌سه‌ر شاخی هه‌ڵگۆرد وه هه‌ندێكی تریان رێڕه‌وی ئاو رۆیشتنه‌كه‌یان بزره وه‌كو گۆماوی (ئاودز) له‌سه‌ر قه‌دپاڵی شاخی مه‌مور و چه‌ندانی تر .
به‌پێیی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر گۆماوه سروشتیه‌كان له‌سنووری قه‌زای چۆمان ئه‌نجامم داوه ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له (30) گۆماوی سرووشتی به‌قه‌باره‌ی جیاواز له‌سنووری هه‌ردوو قه‌زای سۆران و چۆمان هه‌ن كه به‌درێژایی هه‌ریه‌ك له زنجیره جیاكانی (هه‌لگورد – قه‌ندیل – مه‌مور) بڵاوبوونه‌ته‌وه ، كه‌ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌م گۆماوو ده‌ریاچه سرووشتیانه له‌بواری په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك مه‌له‌وانی و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌م گۆماوانه، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست سوودیان لێ وه‌ربگیرێت و ببن به‌ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه نه‌بوونی رێگای هاتوچۆی پێویست و گونجاو بۆ گه‌یشتن به‌م شوێنانه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێویست له‌م شوێنانه وه‌كو ئوتێل و ریستورانت و كافتریا له‌گه‌ل
لاوازی رۆڵی راگه‌یاندن بو ناساندنی ئه‌م شوێنانه به‌رووی گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه . ده‌توانین ئه‌م گۆماوانه‌ش به‌م پێ یه دابه‌ش بكه‌ین :
یه‌كه‌م : گۆماوه‌كانی شاخی (هه‌ڵگۆرد – مه‌مور) :
به‌دریژایی هه‌ردوو شاخی (هه‌ڵگۆرد – مه‌مور) زیاتر له (12) گۆماوی سرووشتی هه‌یه كه (9) له‌م گۆماوانه ده‌كه‌ونه رۆژئاوای شاخی هه‌ڵگۆرد و (3) له‌م گۆماوانه‌ش ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی شاخی هه‌ڵگۆرده‌وه له‌وانه هه‌ریه‌ك له‌گۆماوه‌كانی (دینداران – بیرمه سارد – ئاودزه – چلدار – كوه‌یته – گۆمه هیشك – سه‌رنشێوه – مورادی – باسكه پیواز – به‌رده‌قووچ – سیوه‌یلی – میوه‌بان – زیریخان – سه‌رچاڵ) كه بایه‌خیكی تایبه‌تی گرنگیان هه‌یه له‌بواری په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری و كشتوكاله‌وه و زۆربه‌شیان ئاوه‌كانیان ده‌ڕژێته رووباری شێخی باله‌كانه‌وه . گۆماوی (چلدار) یش یه‌كێكه له‌و گۆماوه سروشتیانه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی لووتكه‌ی شاخی هه‌ڵگۆرد كه (191) كیلومه‌تر له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێرو (25) كیلومه‌تر له‌سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمانه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته به‌رزی (2374) مه‌تر له‌ئاستی رووی ده‌ریا وه به‌یه‌كێك له‌گۆماوه سروشتیه گه‌وره‌و قووڵه‌كانی سه‌ر ئه‌م شاخه به‌رزه ده‌ژمێردرێت و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌شی وه‌ك ئاوی ژێر زه‌وی به‌شێوه‌ی كانیاو هه‌ڵ ده‌قووڵێت و رووبه‌ره‌كه‌شی (250) مه‌تری چوارگۆشه‌یه و بڕی ئاوی له‌به‌ر رۆیشتووشی نزیكه‌ی (10) بوصه‌یه له‌یه‌ك چركه‌دا و ئاوه‌كه‌شی تابڵێی سارد‌و سازگاره ، له‌ده‌وراوپشتی چه‌ندین جۆری رووه‌ك و گوڵی سروشتی جوان و سه‌رنج راكێش به‌رچاو ده‌كه‌ون وه‌ك ( ریواس و پوونك و جاتره و كه‌نگرو رێواس و گوڵه شلێرو سوسن و نێرگز و مێخه‌ك و به‌یبون و گوڵ روون به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌سه‌رنجی میوانان و گه‌شتیاران راده‌كێشن، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌هۆی گرفتی نه‌بوونی رێگاوبان و خزمه‌تگوزاری پێویسته‌وه نه‌توانراوه وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری سوودی لێ وه‌ربگیرێت و گه‌شتیاران سه‌ردانی بكه‌ن .
دووه‌م: گۆماوه‌كانی زنجیره شاخی (قه‌ندیل) :
به‌درێژایی زنجیره شاخی قه‌ندیل چه‌ند گۆماوێكی سرووشتی هه‌یه كه بایه‌خێكی ئابووری گه‌شتیاری گرنگیان هه‌یه له‌وانه گۆماوه‌كانی (بیكۆدیان – كرمه سۆران) كه ده‌كه‌ونه بناری لووتكه‌ی هه‌ردوو شاخی(پڕخێڵند – كه‌وگه‌ز) له‌سه‌ر ئه‌م زنجیره شاخه . گۆماوی سروشتی (بیكۆدیان) كه به‌گۆماوی (بجیل) یش ناسراوه‌و كه شیچوه‌یه‌كی بازنه‌یی هه‌یه و رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (2) كیلومه‌تری چوارگۆشه‌یه و ئاوێكی سازگاری هه‌یه و به‌شی زۆری رووبه‌ری گۆماوه‌كه به‌فرو تاشه سه‌هۆڵ به‌درێژایی وه‌رزه‌كانی ساڵ دایپۆشیوه‌و ده‌كه‌وێته به‌رزی (2000) مه‌تر له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه‌و ئاوه‌كه‌شی به‌ڕووی چیای سه‌كران شۆر ده‌بیته‌وه‌و دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنج راكێش به‌ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت و له‌وه‌رزی هاویندا جگه له‌گه‌شتیاران ، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی ناوچه كه رووی تێ ده‌كه‌ن و له‌ده‌وراو پشتی ئه‌م گۆماوه ده‌گیرسێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی كشوكاڵ كردن و له‌وه‌راندنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاته‌كانیانه‌وه . هه‌روه‌ها له‌ده‌وراوپشتی ئه‌م گۆماوه‌شه‌وه چه‌ندین جۆری رووه‌ك و گوڵی سروشتی جوان و سه‌رنج راكێش به‌رچاو ده‌كه‌ون وه‌ك ( ریواس و پوونك و جاتره و كه‌نگرو رێواس و گوڵه شلێرو سوسن و نێرگز و مێخه‌ك و به‌یبون و گوڵ روون به‌رچاو ده‌كه‌ون
كه‌سه‌رنجی میوانان و گه‌شتیاران راده‌كێشن، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌هۆی گرفتی نه‌بوونی رێگاوبان و خزمه‌تگوزاری پێویسته‌وه نه‌توانراوه وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری سوودی لێ وه‌ربگیرێت و گه‌شتیاران سه‌ردانی بكه‌ن .
به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌بواری گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی و سوود وه‌رگرتن له گۆماوو ده‌ریاچه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا وه‌ك چه‌ندین پێشنیار‌و راسپارده به‌پێویستی ده‌زانم كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه چه‌ند هه‌نگاوێك بهاوێژێت له‌وانه :
– رێكخستن و دیزایین كردنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه گۆماوه سرووشتیه‌كانی لێن به‌شێوازێكی زانستی و ئه‌ندازه‌یی پێویست به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ده‌ستكاری دیمه‌ن و جوانی سروشتی گۆماوه‌كان نه‌كرێت و دیمه‌نه سروشتیه‌كانیان وه‌ك خۆی بهێڵرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رابكێشرێت و ببن به‌بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا.
– گه‌یاندنی رێگای هاتوچۆی گونجاوو پێویست بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌گۆماوه سروشتیه‌كانی تێدا هه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن زۆر به‌ئاسانی و ئاسووده‌ییه‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن و سوودیان لێ وه‌ربرن ، جونكه زۆربه‌ی ئه‌و گۆماوه سروشتیانه له‌ناوچه شاخاویه سه‌خته‌كاندان و رێگای هاتوچۆیان خراپه .
– ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه وه‌كو پڕۆژه‌كانی دروستكردنی ئوتیل و ریستورانت و گازینوو مه‌له‌وانه و یاریگاو كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له‌م شوێنانه كاتێكی خوش به‌سه‌ر به‌رن و تێیاندا بمێننه‌وه .
– ئاسانكاری كردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری وه‌كو دروستكردنی ئوتێل و ریستورانت و مه‌له‌وانگه و ته‌له‌فریك و شاری یاری له‌م شوێنانه ئه‌نجام بده‌ن .
– په‌له كردن له‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگای هاتوچۆو ده‌وراوپشتی گۆماوه سروشتیه‌كان ، چونكه زۆربه‌ی گۆماوه سروشتیه‌كانی سه‌ر زنجیره شاخی قه‌ندیل و شاخی هه‌ڵگۆرد كه‌وتوونه‌ته ناوچه مین ڕێژه‌كان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا .
– كاراكردنی زیاتری رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ ناساندنی گۆماوه سروشتیه‌كان و خستنه‌ڕووی بایه‌خه ئابووری و گه‌شتیاریه‌كانیان له‌لایه‌ك و هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه له‌پاراستنی گۆماوه سروشتیه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویانه‌ی كه له‌م شوێنانه ده‌ژین وه‌ك سامانێكی پڕ بایه‌خی ووڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌كی تره‌وه.
– رێگه نه‌دان به‌بڕینی دارستان و جه‌نگه‌ڵی سرووشتی و راو كردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری گۆماوه سروشتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌ی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه ببێته هانده‌رێكی باش بۆ زیاتر راكێشانی گه‌شتیاران بۆ ئه‌م ناوچانه .
نوسینی: فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
ماسته‌ر له‌گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی