عێراق 50 هەزار تەن گەنم دەكڕێت

ئەنجومەنی دانەوێڵەی عێراق ماوەی پێشكشكردنی كەمكردنەوەی نهێنی بۆ كڕینی (50) تەن گەنم تا رۆژی چوارشەممە 18 ی نیسان درێژدەكاتەوە.

 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بازرگانانی دانەوێڵەی ئەوروپا بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوەی پێشكەشكردنی كەمكردنەوەی نهێنی بۆ كڕینی (50) هەزار تەن گەنم تا رۆژی چوارشەممە (18) نیسان درێژكردۆتەوە كە ماوەكەی تا بەرواری 12ی ئایار بوو.

 

كەمكردنەوەكە رۆژی (8)ی ئایار راگەیەنرا، كە تا رۆژی (12) ئایار بازرگانان دەیانتوانی نرخی خۆیان بۆ دابینكدرنی (50) هەزار تەن گەنم پێشكەش بكەن، بەوتەی بازرگانان عێراق تائێستا ئەو بڕە گەنمە نەكڕدراوە، بۆیە ماوەی كەمكردنەوەی درێژكراوەتەوە.

 

رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە نرخی گەنمی ئەمریكا هەرزانترین و كەمترین نرخە كە بازرگانان پێشكەشیان كردوە.

 

عێراق بەمەبەستی دابینكردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان بەشێك لە گەنم لە دەرەوە هاوردە دەكات و بەشەكەی دیكەشی لە ناوخۆ دابین دەكرێت، بەشێكی زۆری جوتیارانی كوردستانیش تا ئێستا پارەی گەنمی پارساڵیان وەرنەگرتوە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەریگرتوە .