وەك هاوكارییەك بۆ هاوڵاتیان لەم قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچەیە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، وەرزێكی تایبەت بۆ داشكاندنی نرخ بۆ كاڵاكان ڕێكدەخات.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەژێر دروشمی “بازاڕێكی ئاوەڵا”دا بڕیاریدا پێشانگای سلێمانی بكاتە بازاڕێكی كاتی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
ئەم بازاڕە كاتییە لە 30/5 بۆ ماوەی حهوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت ئەم وەرزی تایبەتە بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەمەبەستی دەستكەوتنی كاڵاكانیان بەنرخی هەرزان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا لەتەواوی بازرگانانی شاری سلێمانی و كۆمپانیاكان دەكات كەخوازیارن لەو وەرزە تایبەتەدا بەشداربن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بكەن بۆ دابینكردنی شوێن لە ناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەناوچەی تاسڵوجە.