“حكومه‌تی عێراق رێگەینەدا وەزیری وزەی تورکیا سەردانی هەولێر بکات”

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای ده‌كات کە دەسەڵاتدارانی حكومه‌تی‌ عێراق رێگەیان نەداوه‌ وەزیری وزەی تورکیا سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێر بكات‌.
 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی ئەمرۆ، سێشه‌ممه‌،  به‌سۆمه‌رییه‌نیوزی‌ رایگەیاندووه‌، دەسەڵاتدارانی بەغداد رێگەیان نەدا فرۆکە تایبه‌تیه‌كه‌ی وەزیری وزەی تورکیا بێتە ئاسمانی عێراق، به‌ووته‌ی‌ دزه‌یی‌، بریاربوە وەزیری وزەی تورکیا بەشداری لەکۆنفرانسی نەوت‌و گازدا بكات كه‌ له‌ئێستادا له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌به‌شداری‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، رۆژ نوری‌ شاوه‌یش‌و ژماره‌یه‌ك پسپۆرو نوێنه‌رانی‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ بواری‌ نه‌وت له‌وانه‌ ئیكسۆن مۆبیل‌و (dno) نه‌رویجی‌، دوێنێ، دووشه‌ممه‌، كۆنفرانسی‌ نه‌وت‌و گاز له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستیبه‌كاره‌كانی‌ كردو بریاره‌ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت.
رێگه‌ گرتن له‌هاتنی‌ وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ توركیا بۆ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌چوارچێوه‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ توركیا‌و حكومه‌تی‌ عێراقدایه‌، له‌لایه‌ك به‌هۆی‌ نیشته‌جێبونی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، تاریق هاشمی‌ له‌توركیا، كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌رچووه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جه‌مسه‌ر به‌ندی‌‌و ململانێكانی‌ شیعی‌- سوننی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.
 
هاوكات بەشێکی دیکەی خراپی ئەو پەیوەندیانە دەگەرێتەوە بۆئەو کاتەی حکومەتی تورکیا رازیبوو کە نەوت لەحکومەتی هەرێم بکرێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی‌ به‌غدا.