ئێران و چین رێککەوتننامەیەکی درێژخایەنیان لە بواری نەوتدا ئیمزا کرد.

یاریدەدەری کاروباری نێودەوڵەتی بازرگانی ئێران رایگەیاندوە، رێککەوتننامەیەکی درێژخایانیان لە بواری نەوتدا لەگەڵ چین ئیمزا کردوە .
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ، چین یەکێکە لە کڕیارە کۆنەکانی نەوتی ئێران و لە دوای رێککەوتنامەی ئەتۆم ١٣% ھەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئەو وڵاتە زیادی کردوە.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە چین لە کاتی گەمارۆکانی سەر تاران پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئێران درێژە پێداوە، بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠١١ دا ١١% ی داھاتی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە دابین کراوە.