شاندێكی بازرگانی ووڵاتی ئێران سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئازاد شمقار و كه‌مال سه‌عید تههاكۆی و حه‌مید عه‌بدووڵا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی تیایدا به‌شداربون له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بازرگانانی شاری ئێران كۆبونه‌وه.
یاسین ڕه‌حم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند شاری سلێمانی به‌رده‌وام كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئێران كردووه كاری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان هه‌ردولادا زیادبووه كه‌ڕۆژانه بازرگانانمان ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كه‌ن له‌نێوان هه‌ردولادا.
لای خۆشیانه‌وه بازرگانانی وڵاتی ئێران داوایان له‌ژوری بازرگانی كرد كههاوكاریان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كاری بازرگانی له‌نێوان ههردلادا فراوانتربكرێت و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌هێزتربێت.
بازرگانانی ئێران داواشیانكرد كهژووری بازرگانی هاوكاریانبێت بۆناساندنی بازرگانه به‌هێزه‌كانی شاری سلێمانی تا توشی كێشه نه‌بن له‌كاتی كاره بازرگانیه‌كان له‌نێوان بازرگانانی سلێمانی و ئێران.
یاسین ڕه‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ووڵاتی ئێران چه‌ن ده‌روازه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خواروی عێراق كرده‌وه لەدوای ڕوخانی ڕژێمی عێراق زۆر گرنگی به‌كوردستان نه‌دا بۆیه ئێمه‌ش به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دیكەی بازرگانیدا گه‌ڕاین وه له‌ئێستا تواندراوه په‌یوه‌ندیه‌كان به‌هێزتربێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و بازرگانانه‌ی له‌نێوان هه‌ردولادا كارده‌كەن هه‌ندێك جار شتومه‌كی خراپ ده‌هێنن و ده‌بێته هۆی ناشرینكردنی كوالێتی ماده‌كانی نێوان هه‌ردولادا.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی داواشیكرد كه پێویسته له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندیه‌كان باشتربكرێت و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری خراپ ده‌كه‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری دروست بێت و كاری باشتر بكرێت.
ساڵانه به‌بڕی ٦ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان كوردستان و ئێراندادهكرێت.