نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

ئەمرۆ دوو شەممە (16/5/2016)  بە هۆی دابەزینی كتۆپڕی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی نەیجیریا و مەترسیەكانی دروستبوونی  تێكچوونی بارودۆخی سیاسی فەنزویلا، لەگەڵ كردنەوەی بازاردا بەزربوونەوەی بەخۆیەوە بینوو گەیشتە سەر 48 دۆلار.

 
 پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر 11:00 بەكاتی كوردستان نرخی بەرمیلێك نەوت خاوی برنت  بە (48) دۆلار و (73) سەنت فرۆشرا ، بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆئاوای تێكساس  (WTI)   بە (47) دۆلار (07) سەنت فرۆشرا.

بە بۆچوونی پسپۆرانی ووزە كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە نەیجیریا و  ئەمریكا و چین، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازارەكانی جیهان و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت هەیە. 

 

 

 

 

 

 

دواڕۆژ