بازرگانانی كورد له‌جیهاندا كۆده‌بنه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ماڵی ئابوری كوردستان له‌ئێستادا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ماڵی كورد ئابورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت ئەمەش سه‌رمایه‌دارانی كورد كۆده‌کاتەوە.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌به‌شداره‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و بەفەرمی بانگهێشتکراوە ڕایگەیاند” له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری فرانکفۆرت كۆنگره‌یه‌ك به سترا له لايه‌ن ريكخراوی كارسازانی كورد له جيهان كه ده‌يان سه‌رمایه‌داری كورد له ئه‌وروپاو ئه‌مريكا و چه‌ ند پەرله مانتارێكی کوردی  توركیا ولاتانی تربه‌شداريان كرد “

وتیشی” مه‌به‌ست له‌م كوبوو نه‌وه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌یە ئاماده باشی بكريت بوو كونفراسيك له‌ئه‌ڵمانيا سه باره ت به رێك خستنی ماڵی ئابووری كورد له كوردانی ئه‌وروپاو ئه‌مريكاو ئوستراليا و هه رچوار پارچه كه‌ی كوردستان وه هاوكاری باشوری كوردستان بكريت تا ئه‌م ڕێكخراوه‌ بتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت”
 سه رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لە کۆبونەوەکەدا چەند پێشنیار و ڕاو بۆچونی خۆمان پێوتون ئەوانیش پێیان باشبووە و کاری لەسەر دەکەن وە بڕیاردراوه‌ لقێكی ڕێكخراوه‌كه‌ش له‌ سلێمانی بكرێته‌وه‌.
ڕێكخراوی كارسازانی كورد ٢٠٠ ئه‌ندامی هه‌یه‌ و به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ ناسراوش و مۆڵه‌تی پێدراوه‌.