كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی بەرامبەر بڕیاری دروستكردنی عەلوەیەكی نوێ خۆپێشاندانیان كرد و داواكارن ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەكرێت.
كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی لە بەردەم دیوانی پارێزگا خۆپێشاندانێكیان ئەنجامداو داواكارن پڕۆژەكە نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فەرهاد تۆفیق سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: لیژنەی تایبەتیان بۆ ئەو گرفتە دروستكردووە و بەدواداچوونەكانیشیان بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی.