نرخی‌ نه‌وت نزیكه‌ی‌ (48) دۆلارە بۆ به‌رمیلێك‌ و پێشبینی ده‌كرێت بەرزتربێتەوە

 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سپۆتینك بڵاویكرده‌وه‌، نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو  ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌  له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا،  به‌ به‌رزی‌ ماوه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی‌ (48) دۆلاره‌ بۆ به‌رمیلێك نه‌وت, نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ (47) دۆلار‌و (82) سه‌نته‌، له‌كاتێكدا  نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مریكاش  (46) دۆلار‌و (45) سه‌نتە.
 
ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكرای كرد، ڕەنگە ئەمساڵ  ڕۆژانە 95 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنرێت، ئەو ڕێژەیەش زۆر زیاترە لەوەى، لە ساڵى 2015دا بەرهەم هاتووە و بەهۆی زۆربونى خواست لەسەریەوە، پێدەچێت نرخى نەوت بەرز ببێتەوە و بگاتە سەروو 70 دۆلار.
ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕاشیگەیاندووە ، پێشبینی ده‌كرێت له‌مساڵدا خواست له‌سه‌ر كڕینی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌(یه‌ك) ملیۆن‌و (160) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، بۆ (یه‌ك) ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا به‌رزببێته‌وه‌، دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برنت، بۆ (48) دۆلار‌و (هه‌شت) سه‌نت به‌رزبۆوه‌.