سندوقی‌ دراو: لەندەن دەکەوێتە مەترسییەوە

 
سندوقی‌ دراوی  نێوده‌وڵه‌تی‌: هۆشداری‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ گه‌ر به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌نده‌ن وه‌ك سه‌نته‌رێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بازرگانی جیهانی‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
 سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندوه‌: به‌پێی‌ یاسای‌ پاسپۆرتینگ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، رێگا ده‌درێت به‌ خاوه‌ن كار و لێهاتوه‌كان كه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ ئه‌ندامدا كاربكه‌ن، ئابوریی‌ به‌ریتانیاش به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌خزمه‌تگوزاریی‌ بانكی‌ به‌تایبه‌ت له‌ شاری‌ له‌نده‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا له‌نده‌ن ئه‌و هه‌ژمونه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ خۆی‌ وه‌ك سه‌نته‌رێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دارایی‌ له‌ جیهان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ (23)ی‌ مانگی‌ حوزەیران له‌ به‌ریتانیا راپرسی‌ ئه‌نجام بدرێت له‌باره‌ی‌ مانه‌وه‌ یان ده‌رچون له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا.