سێرگی دانكفیرت سەرۆكی دەستەی چاودێری كشتوكاڵی روسیا لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی نۆفستی وڵاتەكەی راگەیاند: بەتەواوی هاوردەكردنی سەوزە و میوەی توركیایان قەدەغەكردوە ئەوەش بەهۆی نەبونی مەرجەكانی تەندروستی لە ناو سەوزە و میوەی توركیادا .
دانكفیرت راشیگەیاند ئەو بڕیارە لە رۆژی دو شەممەی ئایندەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەرپرسە روسیەكە رەتیشیكردەوە هۆكاری بریارەكەیان سیاسی بێت و رایگەیاند ماوەیەكی دورودرێژە لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەنکەرە بۆ ئەوەی كوالێتی سەوزە و میوەكانیان باش بكەن بەڵام ئەنجامی نەبوە بۆیە ئەو بریارەیان داوە.
لای خۆیەوە دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند ئەو بریارە پاڵنەری سیاسی لە پشت نیە .
رۆژی (24)ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو فڕۆكەیەكی روسی لەلایەن توركیاوە خرایە خوارەوە و بەهۆیەوە پەیوەندیەكانی مۆسكۆ و ئەنکەرە ئاڵۆزی زیاتریان بەخۆوە بین