وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ی قه‌ته‌ر گه‌شبینیی خۆی بۆ باشبونه‌وه‌ی بازاری نه‌وت ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی بە‌وه‌كردوه كه سیاسه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به ئاراسته‌یه‌كی ڕاستدا ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی خولی ئێستای ئۆپیك وتویه‌تی كه خواست له‌سه‌ر نه‌وت له جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نهوتییەکان به‌تایبه‌تی به‌نزین.
شایانی باسه، له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا كه له پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌سترا، وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ن سه‌ركه‌وتوو نهوبون له گه‌یشتن به ڕێكکه‌وتن له‌باره‌ی سڕكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئاستی مانگی كانونی دووه‌م. ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه، مه‌رجی سعودیه كه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا به پابه‌ندبونی وڵاتانی بە به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له پێش هه‌موویانه‌وه ئێران كه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو به سڕكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی به‌رپرسێكی قه‌ته‌ری وا بڕیاره ئۆپیك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا له 2/ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌باره‌ی بارودۆخی بازاری نه‌وت و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووی نه‌وت.