واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزه‌ (15) ملیار دۆلاریه‌كه‌ نزیكبۆته‌وه‌

 
سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ئاشكرایكرد، كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزه‌ (15) ملیار دۆلاریه‌كه‌ نزیكبۆته‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵدا ده‌درێته‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا.
ڕۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح) له‌زاری‌ (عه‌لی‌ عه‌لاق) سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزه‌ (15) ملیار دۆلاریه‌كه‌ نزیكبۆته‌وه‌‌و له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵدا، له‌لایه‌ن سندوقی‌ نه‌ختی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و وڵاتانی‌ زلهێزی‌ پیشه‌سازی‌ ده‌درێته‌ عێراق، به‌ئامانجی‌ ڕزگاربوون له‌قه‌یرانی‌ دارایی‌ ئێستا.
سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق دڵنیاییدا، كه‌ به‌وته‌ی‌ ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هێشتا حكومه‌تی‌ عێراق بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ هه‌یه‌‌و جێگه‌ی‌ متمانه‌‌و دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌.