ماڵپەڕی سیدتی کە تایبەتە بە هەواڵە هونەرییەکان ئاشکرا بلاوی کردوەتەوە کە ئافرەتێکی تەمەن ٣٣ ساڵی بازرگان لە سعودییە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاشکرای کردوە کە ئامادەیە شوبکات بە هەرکەسێک کەبەشێوەی مسیار خوازبێنی بکات و وەلەبەرامبەردا بڕی یەک ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلار وەربگرێت و وەلەبەرامبەردا دەبێت زاوا ڕازی ببێت بە مەرجی بوکێ کە ئەویش مانەوەیەتی لە ماڵە تایبەتییەکەی بوکێدا.
ئەو بازرگانە سعودییە ناونیشانی خۆی لە ڕاگەیاندنەکاندا بلاو کردوەتەوە کە لەشاری جدە دەژی و وەهەرکەس دەیەوێت خوازبێنی ئەم ژنە بازرگانە بکات دەبێت پەیوەندی پێ وەبکات لە رێگەی ئیمێل و فاکس و ژمارەتایبەتییەکانییەوە،ئەوە تەواوی سی ڤی ئەوکەسە پێویستە بۆ قبوڵ بوونی لەلایەن ئەو ژنەوە.
ماڵپەڕی گۆڤاری سیدتی لە درێژەی هەواڵەکەیدا لە سەرزاری ژنەبازرگانەکەوە گواستوییەتییەوە ووتویەتی” پێش سێ ساڵ له مێردی یه‌كه‌مم جیابوومه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی بڕیبووه پاره و سامانه‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا ترسی ئه‌وه‌م نیه كه مێردی داهاتووم به دوای پاره‌دا ده‌گه‌ڕێت یاخود نا ته‌نها ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه، رێز له مافه‌كانی هاوسه‌رگیری بگرێت و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات”.