بەمەبەستی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی كشتووكاڵ، (عه‌بدوستار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ناحیه‌ی بازیانی كردوو له‌لایه‌ن ( فازڵ عومه‌ر ) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه پێشوازی لێكرا .
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری كشتووكاڵ باسی له پلان و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتووكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك گوێ ی له‌كێشه‌و گیرووگرفته‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی كشتووكاڵ گرت له سنووره‌كه‌دا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری كشتووكاڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ جوتیارانی خانووی پلاستیك كردوو خۆشحاڵی خۆی له زیادبوونی ڕێژه‌ی خاووی پلاستیكی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆشحاڵیه ڕێژه‌كه‌ی له 7000 ه‌وه بۆ 10000خانووی پلاستیكی به‌رزبۆته‌وه .
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بدولستار مه‌جید سه‌ردانی به‌شی كشتووكاڵی ناحیه‌كه‌ی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌ش و فه‌رمانبه‌رانی كۆبۆوه و دواتر چه‌ندین خانووی پلاستیكی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و جوتیارانیش جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌رده‌وم بێت له‌پشتیوانی كردنیان ده‌توانن پێداویستی ناوخۆی سه‌وزه و میوه به‌ته‌واوه‌تی دابین بكه‌ن.