لەئێستادا پاسپۆرتی سلێمانی لەناو بینای نوێدا دەوام دەکات و کاری هاوڵاتیان ڕای دەکەن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون و یاسین ڕەحم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیداریەکانی شاری سلێمانی بینای نوێی پاسپۆرتی سلێمانیان کرایەوە.
سالار عەبدووڵابەڕێوە بەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند” ئەم بینایە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی دروستکراوە بەشێوەی مۆدێرن و سەردەمیانە”
ئاماژەی بەوەشدا” بەهەموو توانایەکیانەوە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی ڕۆتینات و واستەکاری لەناو بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بۆئەوەی هاوڵاتیان بە کاتی خۆیان ببنە خاوەنی پاسپۆرت”
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی داوش دەکات کە لە ڕاپەڕین بۆ ناوچەی رانیەو قەڵادزێ بەڕێوە بەرایەتی پاسپۆرت بکرێتەوە تا بتواندرێت کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بکرێت و هاتوچۆی سلیمانی نەکەن تا بەهۆی هاتوچۆ و ڕێگاو بانەوە کێشەیان بۆ دروست نەبێت و ژیانیان لەمەترسیدا نەبێت.
بەرێوە بەری پاسپۆرتی سلیمانی ئاماژەی بەوەشدا بیناکەیان پێویستی بە یەک میلۆن دۆلار بووە بۆ سەرجەم ئەو کەل و پەلانەی دەیانەوێت بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە نەتواندراوە هیچ لەو بڕە پرەیە دابین بکرێت لەلایەن حکومەتەوە بەڵام بە هەوڵی سەرمایەداران و بەڵێندەرانی سلێمانی زۆربەی پێداویستیەکان ئامادە کراون بۆمان.
لەڕێگەی فەیسبوکی أووری بازرگانی سلێمانیەوە بەشێک لە وێنەکان ببینە: