نرخی نەوت لەبەرز بونەوەدایە

نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیھان بەرێژەی ٢% بەرزبووەو جارێکی تر لە ئاستی ٤٥ دۆلار نزیک دەبێتەوە.

بەھۆی پێشبینی کردنی راوەستانی بەرھەمی نەوتی خاو لە کەنەدا بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک و کەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمی رۆژانە، نەوت لە جیھاندا بەرێژەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا گەیشتە ٤٤ دۆلارو ٣٠ سەنت ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سووکی ئەمریکا بۆ ٤٣ دۆلارو ٦٥ سەنت بەرزبۆوە. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنێکی گەورە بانکی گۆلدمان ساکسی ئەمریکا سەبارەت بەپێشبینی کردنی کەمبوونەوەی ٦٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرھەمی نەوتی ئەمریکاو کەمبوونەوەی بەرھەمی ئاسیا بەرێژەی ٥%.