جێگری سه‌ركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی رایگه‌یاند له‌هه‌فته‌ی داهاتووه وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به‌ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی وڵاتی ئێران بكه‌ن.
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاغا مرته‌زا عیبادی، ڕایگه‌یاند “له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌موو هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانیت به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ وڵاتی ئێران به ئۆتۆمبێلی خۆی له مه‌رزی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات”.
وتیشی “له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چارسه‌ری ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌كرێت كه له مه‌رزی په‌روێزخان بۆ بازرگان‌و پیشه‌وه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستی ده‌كرێت”.