بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند “بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی خەرجی جەنگی دژ بە داعش، ئەمڕۆ دەستیكردوه بە فرۆشتنی سەنەداتی ناوخۆیی بە بڕی (1.5) تریلیۆن دینار كە دەكاتە (1.29) ملیار دۆلار”.
لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی ئاشكرایكرد سەنەداتەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە داشكاندنی (8%) دەفرۆشرێت و لە ئێستادا بانكەكان و هاوڵاتیان دەتوانن سەنەداتەكان بكڕن، سەنەداتەكانیش لە بڕی وەزارەتی دارایی دەفرۆشرێت و تا 15/ نیسانی 2018 پەسەنددەبێت.
ئەو فرۆشتنە یەكەم بەشی ئەو سەنەداتانەیە كە بەهاكەی (5) تریلیۆن دینارە و بانكی ناوەندی عێراق دەیەوێت بیفرۆشێت.
بانكی ناوەندی عێراق لە مانگە ئازاری ئەمساڵدا رایگەیاند، لە ماوەی نێوان 15ی ئازار تا 15 نیسان سەنتەداتی ناوخۆیی بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو.