ره‌اگه‌زێكى گرنگ له‌هه‌ر كار‌و بازرگانییه‌كدا دۆزینه‌وه‌ى ناو‌و براندى بازرگانییه، له‌م رێگه‌یه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى بهرههمو خزمه‌تگوزارییه‌كه ده‌ناسن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌یه‌كه‌مین ئه‌و شتانه‌ى كه پێویسته بیرى لێبكه‌یته‌وه، چونكه تا كۆتایى به‌شێكى دانه‌بڕاو ده‌بێت له‌كارى ئێوه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه كه هه‌ڵبژاردنى ناوى بازرگانى بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه‌و وه‌ك بابه‌تێكى تایبه‌تى ده‌بێت سه‌رنجى وردى لێبدرێت. ره‌نگه به‌كارێكى قورس بێته پێشچاو، به‌ڵام پێویستى بهوردبینیهكى زۆر‌و سه‌رنجدان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌م یان خزمه‌تگوزارییه‌كى ئێوه‌یه، ناوى بازرگانى‌و لۆگۆ، به‌شێوه‌ى سمبولى پوخته‌ى هه‌موو ئه‌و شته‌یه كه تۆ ده‌یكه‌یت.
كه‌واته له‌هه‌ڵبژاردنى ناوى بازرگانیتاندا، 5 خاڵى گرنگت له‌بیر نه‌چێت:
یه‌كه‌م/ ئاگات لێبێت كه ناوه‌كه‌ت گرفتى له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت نه‌بێت
له‌م رۆژگاره‌دا، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كار‌و بازرگانیتان پێشكهوێتو به‌سوود بێت، بردنى بۆ نێو دنیاى ئینته‌رنێت كارێكى پێویسته، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئاگات له‌وه بێت كه ناوى بازرگانیتان بۆ ئینته‌رنێت ئاشنا بێت، به‌و مانایه‌ى به‌كاربه‌رانى ئینته‌رنێت گرفتیان له‌وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى كارى ئێوه‌وه له‌ڕێگه‌ى ناوى بازرگانیتانهوه نه‌بێت.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سوود له‌ئینته‌رنێت وه‌ربگریت بۆ كار‌و بزنسى خۆت، پێویستیت بهوێبسایتێكى یاساییه كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بۆ وه‌رگرتنى زانیارى ده‌رباره‌ى براندتان بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ناوێكى بازرگانى هه‌ڵبژێریت كه زۆر به‌ئاسانى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌گشتى له‌به‌ر بكرێت‌و له‌یاده‌وه‌ریدا بمێنێته‌وه‌و ناوێكى ئاڵۆز‌و ناڕێك نه‌بێت. تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكیش له‌ئاینده‌دا له‌به‌رچاو بگریت، كه پێویسته ئه‌درێسى ئیمهیلو په‌یجى فهیسبوكتان ناوى بازرگانیتان بێت.
2/ ساده‌یى
هه‌رچه‌نده براندى ئێوه ساده‌و ئاسانتر بێته سه‌ر زمان‌و گۆ كردن، زۆر باشتر ده‌م به‌ده‌م ده‌گوازرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ى وشهكانیشى كه‌متر بێت، مانه‌وه‌ى له‌هزرو لهبهركردنیشى ئاسانتر ده‌بێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیا بیت له‌وه‌ى خه‌ڵكى ده‌توانن براندى ئێوه‌یان له‌بیرنه‌چێت، له‌بیرتان نه‌چێت كه ساده‌یى باشترین رێگه‌یه.
3/ جیاواز به
جگه له‌ساده‌یى، ناوه بازرگانیه‌كان پێویسته سه‌رنجڕاكێشیش بن تا بتوانن ههستو نه‌ست بورژێننو خه‌ڵكى حه‌ز به‌دروستكردنى جۆرێك له‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیان بكات، ئه‌وه‌ى كه ناوى بازرگانیتان زۆر بهوردىو راست ودروستى هه‌ڵبژێریت یارمه‌تیده‌رو هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌تان.
به‌رله‌وه‌ى چه‌ند نمونه‌یه‌ك ناوى بازرگانى بۆ كارى خۆتان كاندید بكه‌یت، وا چاكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌و ناوه بازرگانیانانه بكه‌یت كه ركهبهرهكانتان هه‌ڵیانبژاردووه، لێكچونێك له‌نێوان برانده جیاوازه‌كاندا دیاریبكهو هه‌وڵبده ناوه ههڵبژێردراوهكهى تۆ له‌وه‌ى ئه‌وان نه‌چێت. به‌واتایه‌كى تر پێویسته ناوى بازرگانى ئێوه زۆر جیاواز بێت. كاتێك كڕیار بیه‌وێت له‌نێوان چه‌ند براندا له‌بوارێكدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، كامه‌یان پێشتر سه‌رنجى راده‌كێشێت؟ به‌دڵنیایى ئه‌وه‌یان كه ناوى بازرگانیه‌كه‌ى له‌وانى تر ناچێت.
4/ ماركه‌ى بازرگانى (لۆگۆ)شت له‌به‌رچاو بێت
ناو‌و ماركه‌ى بازرگانى ته‌واو په‌یوه‌ستن پێكه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵبده براندێك بۆ بزنسى خۆتان له‌به‌رچاو بگرن، كه خه‌ڵكى بتوانن په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ناوى بازرگانی‌و ماركه‌ى بازرگانیتان به‌دیبكه‌ن. بۆ نمونه لهبراندى (Apple) بڕوانه كه لۆگۆیهكى زۆر راستهوخۆو دیارى له‌شێوه‌ى سێوێكدا هه‌یه، ئه‌مه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى بتوانن زۆر به‌ئاسانى ئه‌و برانده لهیادهوهرییاندا بمێنێته‌وه، بۆچى؟ چونكه له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌نها پشت به‌یاده‌وه‌رى زمانى خۆیان ببه‌ستن، ده‌توانن له‌یاده‌وه‌رى بینینى خۆشیاندا بیهێڵنه‌وه.
ئێستا كه ده‌زانى په‌یوه‌ندى نێوان ناو‌و لۆگۆى بازرگانى چه‌ند گرنگه، پێویسته بیر له‌ناوێك بكه‌یته‌وه ئازادییه‌كى زیاترتان بۆ دروستكردنى لۆگۆ پێده‌دات، به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى لۆگۆ وێنه‌ییه‌كان زۆر به‌هێزترن لهلۆگۆ وشهییهكان، له‌به‌رئه‌وه وا باشتره بیر لهناوێكى بازرگانى بكه‌یته‌وه كه سیمبولى شتێك بێت. بۆ نمونه لۆگۆى وێنه‌یى ئه‌بڵ “Apple”به‌لۆگۆى وشه‌یى مایكرۆسۆفت “Microsoft” به‌راورد بكه، به‌دڵنیایى پێتوایه كه بهیادهوهریى سپاردن‌و ناسینه‌وه‌ى یه‌كه‌میان ئاسانتره تا دووه‌میان.
5/ ره‌نگدانه‌وه‌ى تواناى بزنستان بێت
ناوى بازرگانى بۆ ئه‌وه‌ى فرۆشێكى زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات، پێویسته تواناى كار‌و بزنستان ده‌ربخات، ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنى ناوى بازرگانیدا سوود له‌تواناى بزنستان وه‌ربگریت سه‌باره‌ت به‌و جۆرى خزمهتگوزارىو بهروبومهى كه ده‌یخه‌یته‌ڕوو بۆ كڕیار. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه ناوى بازرگانى‌و برانده‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ بزنسهكهى خۆیاندا هه‌بێت.