پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ بازرگانان ده‌كاته‌وه‌

 
لیژنه‌ی‌ وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ده‌شڵێت:”هه‌ربازرگانێك ڕێگری‌ لێده‌كرێت له‌هاورده‌كردنی‌ به‌نزین، با ئاگادارمان بكاته‌وه‌”.
د. غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌‌و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه‌ نرخی‌ به‌نزین له‌سنوری‌ شاری‌‌ سلێمانی‌ تا ڕادیه‌ك به‌رزبۆته‌وه‌،  هۆكاری‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌های‌‌ نه‌وت‌و  دۆلار، به‌رزبونه‌وه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخی‌ دارایی‌ خه‌ڵكی‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌رزبونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كوالێتی‌ به‌نزینه‌وه‌ هه‌یه‌، ده‌بێت له‌وه‌رزی‌ هاویندا كوالێتی‌ به‌نزین به‌راورد به‌وه‌رزی‌ زستان به‌رزتربێت.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، داواشیكرد هه‌ر بازرگانێك به‌نیازه‌ به‌نزین هاورده‌ی‌ سلێمانی‌ بكات‌و ڕێگری‌ لێده‌كرێت بائاگاداریان بكاته‌وه‌، له‌وڕوه‌شه‌وه‌ هاوكاری‌‌و كارئاسانی‌ بازرگانانی‌ ئه‌وبواره‌ ده‌كه‌ن.