کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکیا زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی پێگەشتووە

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بە تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بەر کۆمپانیاکەیان کەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦  کۆمپانیای هێڵێ ئاسمانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی لە سەر داهاتی کۆمپانیاکە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ملیارێک و ٢٤٠ ملیۆن لیرەی تورکی زیانیان پێگەیشتوە کە دەکاتە ٤٢١ ملیۆن ٧١٠ هەزار دۆلار.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا ١٨ داشکاون.

لە ساڵی ڕابردوەوە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە دەستی پێکردوەتەوە بەوهۆیەوە کەرتی گەشتیاری تورکیا زیانی “زۆری” بەرکەوتووە.