دوای ئەوەی دوێنی لە داخستنی بۆرسەدا نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو لە دابەزین، ئەوەش بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا و پاشەكشەی بەرهەمی نەوتی لمی بەهۆی ئاگرەكی كەنەدا.
سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە كاتژمێر (8:30) نرخی نەوت خاوی برنت بە (43) دۆلار (46) سەنت فرۆشرا، نەوتی خاوی سوكی ئەمریكا بە (43) دۆلار و (36) سەنت فرۆشرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە دوێنی لەكاتی داخستنی بۆرسەدا نرخی نەوتی خاوی برنت بەرێژەی (4%) هاتەخۆارەوە و نەوتی خاوی ئەمریكاش بەرێژەی (3%) دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
هەروەك لەكاتی داخستنی بۆرسەدا بەهای گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تێكساس (WTI) كە مانگی حوزەیران وەربگیرێت (1.22) دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 43.44 دۆلار فرۆشرا.