بە ئامار بێكاری له‌ جیهاندا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

بێكاری كێشه‌ی لاوانی سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌ ،ڕۆبرت زۆلیك سه‌رۆكی بانكی ئه‌مریكایی جیهانی وتوویه‌تی: بێكاری به‌ ته‌نها كێشه‌ی ووڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان نیه‌، به‌ڵكو له‌و وڵاتانه‌شدا زۆره‌ كه‌ توێژی لاوانیان گه‌شتونه‌ته‌ ته‌مه‌نی كاركردن ، نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌موو ژیانی ئه‌و لاوانه‌ بخاته‌ ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی ئابووری جیهان له‌ هه‌موو دونیادا ژماره‌ی بێكاران رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیاد بوندایه‌.
زۆربونی بێكاری لاوانی ئه‌وروپا هانی ئه‌وروپیه‌كانی دا كه‌ بیر له‌ خستنه‌گه‌ری سندوقێكی (22) ملیار دۆلاری بكه‌نه‌وه‌  بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لاوه‌كانیان ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ دانیشتنی رێكخراوی جیهانی ئابووری ، گرنگی زۆری پێدراو ئابووری ناسان و بانكداره‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌ته‌وه‌،  كه‌ پێویسته‌ چه‌ند هه‌نگاوێك بنرێت تا هانیان بدات كه‌ داوای كاربكه‌ن و  رێگه‌ له‌م توێژه‌ی ئێستا بگیرێت كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ كار و واتاو مانای كاركردن
هۆكاری زۆری بێكاری لاوان دیاری كراوه‌ و گرنگترینیان بریتین له‌ “كه‌می شاره‌زایی دیاری كراو ،سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی نادروست،نه‌گونجانی په‌روه‌رده‌و پێویستسه‌كانی بازاڕی كار ،كه‌می باوه‌ر به‌ خۆبوون،كه‌می هه‌لی كارو نه‌بونی ئامانج و مه‌به‌ستی پێویست بۆ كاركردن له‌ لایه‌ن لاوانه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له‌ نێو 640 ملێۆن لاوی جیهانی ته‌مه‌ن 15 تا 24 ساڵی له‌ جیهاندا له‌ ساڵی 2009 نزیكه‌ی 81 ملیۆن كه‌س بێكاربوون كه‌ له‌ 13%ی  رێژه‌كه‌ی له‌ ساڵی 2007 كه‌ 11.9% زیاتر بووه‌ و ئاماری بێكاری له‌ نێوان كچاندا زیاتر و خراپتر بووه‌ له‌ كوران،
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ 152 ملیۆن لاوی ئیشكه‌ر له‌ جیهاندا رۆژانه‌ 1.25 دۆلار ده‌رامه‌ت یان هه‌یه‌ و له‌ هه‌ژاری ته‌واودا بوون.راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار له‌ ساڵی 2010 ئاماری راسته‌قینه‌ی بێكاری له‌ نێو لاوانی چه‌ند وڵاتێكی به‌م شێوه‌یه‌ لای خواره‌وه‌ راگه‌یاند:
ژماره‌ی بێكارانی ئیسپانیا له‌ (5) ملیۆن كه‌س تێپه‌ریوه‌ ،رێژه‌كه‌ی له‌ 51.4% واته‌ بێكاری به‌ شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕ نه‌كراو له‌ نێو لاوانی ئیسپانیا زیاد بووه‌ و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ له‌ مێژوی هاوچه‌رخی وڵاتێكی ئه‌وروپیدا زیاتر له‌ نیوه‌ی لاوه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازارو كاردان.
له‌تایوان له‌ 46.6% و له‌ پورتوگال له‌ 30.7% له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردودا ،ژماره‌ی لاوانی بێكاری به‌ریتانیا له‌ ته‌مه‌نی 16 بۆ 24 ساڵ بوو به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س،ئه‌م قه‌یرانه‌ كه‌ له‌ 15 ساڵی رابردوودا بێوێنه‌ بووه‌ به‌ واتای بێكاری 22%  لاوانی به‌ریتانیایه‌ .