نەوتی هەرزان زەبری کاریگەری لە جەستەی عێراق وهەرێمی کوردستان داوە. ترسی ئەوەش هەیە کە درێژەکیشانی ئەم رەوتە خەڵکی ئەم وڵاتە بخاتە سەر رێی شەپۆلی کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ئێستادا عێراق وئەمریکا، لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەیان لە دژی داعش، لە گەڵ کێشەیەکی گەورەترروبەڕون. کێشەیەک کە ئەو توانایەی هەیە کە کۆی هاوسەنگی و ئەنجامی شەڕی رابردوو لە گەل داعش بگۆڕێت. ئەم کیشەیە هەمان دابەزینی نرخی نەوتە.
ئەگەر قەیران و کێشە ئابووریەکانی ئەم وڵاتە لەوەی کە هەیە قووڵتر ببێتەوە، بە دڵنیاییەوە رێژەیەکی زۆرتر لە خەڵکی ئەم وڵاتە دەخاتە ریزی شەپۆلی کۆچپەران وپەناخوازنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گوشاری ئەم قەیرانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی عێراق، بۆ ئاوەدانکردەوە و گەڕانەوەی ئەو شاروناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ئازادی کردوون، لە گەڵ کێشەی گەورەتر رووبەڕویە.
زۆرترین زیانەکانی ئەم قەیرانە، بەرجەستەی هەرێمی کوردستان کەوتووە. یەکەم، بە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، دووەم، قەرزی ١٨ ملیارد دۆلاری ئەم هەرێمە.
ئەم قەرزەی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتەکانی ئەم قەیرانە، توانای حکومەتی هەرێمی بۆ دانی مووچەی فەرمانبەران و هێزی پیشمەرگە وزۆرر بابەتی دیکەی خستۆتە ژێر کاریگەرییەوە.
گرنگی و هەستیاری ئەو بابەتە لەوەوە سەرچێوەدەگرێت، کە هێزی پیشمەگەی ئەم هەرێمە، رۆڵی سەرەکی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هوکات عیرقیش بەر کاریکەگەری دابەزینی نرخی نەوت کەوتووە.
دەوڵەتی عێراق، هەوڵدەدات ئەو پەڕی توانای خۆی بخاتەگەڕ کە ئەمساڵ لە گەڵ کەمی بودجە کێشەکانی چارەسەر بکات.
ئەم وڵاتە ساڵی رابردوو 1.7 میلیارد دۆلار ی لە بانکی جیهانی، بە قەرز وەرگرتووە. هاوکات لە گەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رێککەوت کە قەرزی زیاتر وەربگرێ.
بە سەرنج دان لە بابەتی دابەزینی نرخی نەوت، بەغدا پلانی ئەوە دادەنێت، گرێبەستیە نەوتیەکانی لە گەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی وزە، بە هەندێک مەرجی تازەوە بکەوێتە دانوستان. دابەزینی نرخی نەوت هەموو قازانج و سوودێکی ئەم گرێبەستانەی دەوڵەتی عیراقی لەناوبردووە.
هاوکات کێشە و گرفتەکانی بودجەی ئەم وڵاتە، هۆشداریەکە بۆ ئەمریکا، لە کاتێکداعێراق بە نیازە قەرزێکی 2.7 میلیارد دۆلاری لە ئەمریکا، وەربگرێت. تا بە گوێرەی پێویست پێداویستیە سەربازیەکانی خۆی دابینبکات.
جێی سەرنجە، خەڵکی ئەمریکا بیرەوەرییەکی ناخۆشیان لە هێرشی سەربازی ٢٠٠٣ی ئەمریکا بۆ سەر عێراق هەیە. هەروەها ئەو پارە و بودجانەی کە واشنتۆن بۆ شەڕ لەم وڵاتە خەرجی کردووە و کۆمەڵێک بابەتی دیکە، لەوانە گەندەڵی و دزی و چۆنێتی خەرج کردنی لە لایەن کاربەدەستانی عێراقیەوە، بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا مەیلێکی ئەوتۆی بۆ پشتیوانی دارایی و چارەسەرکردنی کیشە ئابوریەکانی ئەم وڵات نەبێت.
گومانیک لەوەدا نییە کە ئەمریکا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یارمەتی نەختینەی وڵاتانی عێراق وئەفغانستانیداوە، بەڵام واشنتۆن ئەم توانایەی هەیە کە کە لانی کەم راسپاردەو و راوێژی تەکنیکی بداتە دەوڵەتی عێراق.
لەم رێگەشەوە یارمەتی بەغدا بدات، تا بە رێگەیەکی ئاسانتر لە دام و دەزگا نێودەوڵەتیەکان، متمانەی قەرز وەرگرتنی هەبێت.
سندووقی دراوی نیودەوڵەتی، بە پێی رێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی عێراق بۆ ، متمانەکردنی قەرزپێدان بەم وڵاتە مەرجی داناوە، مەرجەکەش بریتیە لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک ریفۆرم تا لە درێژماوە بۆ بە بنیاتنانەوەی ئابووریەکی تەندروست لەم وڵاتە یارمەتی بدات.