سەڕەرای بوونی قەیرانی دارایی و سیاسی لە عیراق، بەڵام بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی بچوك (بانكی ڕەشید) بڕێك پارە دەداتە هاوڵاتیان و ماوەی دانەوەشی دیاری دەكات.
لە ڕاگەیەنرواێكدا، بانكی ڕەشیدی عێراقی ڕایگەیاندوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆِژەی بچوك لە عیراق، لە ڕێگەی 151 لقی بانكەكەی لە پارێزگاكان قەرزی بچووك بە بڕی 20 ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان دەدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتی وەرگرتەوەی قەرزەكە لەلایەن سودمەندبووانەوە بۆ ماوەی 3 ساڵە و سوودی بە ڕێژەی 8% دەچێتە سەر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، قەرزەكە بەپێی چەند ڕێنماییەك دەدرێت بە هاوڵاتیان و بڕی قەرزەكەش جیاوازە و بە پێی جۆری كارەكە دەدرێت، كە بەو مەبەستە پارەكە لەو بانكە وەرگیراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بانكی ڕەشید ئاشكرای كرد، بۆ ساڵی 2016 تریلیۆنێك و 500 ملیار دیناریان بۆ هاوكاریكردنی كەرتی نیشتەجێبوون و پیشەسازی و كشتوكاڵ تەرخان كردوە.
بەهۆی ئەوەی بانكی ڕەشید لقی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیە، بۆیە ناتوانن ئەو قەرزە وەربگرن، بەڵام هاوڵاتیانی شاری كەركوك دەتوانن قەرزەكە وەربگرن.