به گوێره‌ی ئامارێك رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان له 7% و له‌و رێژه‌یه‌ش ژنان و كچان پشكی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت ، پسپۆڕانی بواری ئابوریش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتووته ئاراوه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاریدا به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری رێژه‌كه پێویستی به‌خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتره.
به پێی ئامارێك رێژه‌ی بێكاری له عێراقدا 15% یه‌و له‌م رێژه‌یه‌ش به‌به‌راورد به پیاوان ژنان و كچان پشكی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت ، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌زانستیه‌كان رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان 7% به‌به‌راورد به ساڵانی رابردوو تا ئاستێكی به‌رچاو بێكاری رووی له‌كه‌مبونه‌وه كردووه ، پسپۆڕانی بواری ئابوریش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه هه‌مه‌جۆرانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیووه ،
ڕێژەی بێ‌کاری زۆرە
د.عیزه‌ت سابر پسپۆڕی بواری ئابووری و مامۆستای به‌شی ئابوری له زانكۆی سلێمانی رایگەیاند :” ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین رووه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیووه هۆكارێكی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له كوردستان ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی كاركردنی رووی له زیادبوون كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه رێژه‌ی بێكاری رووله‌كه‌مبوونه‌وه بكات به‌ڵام سه‌رباری كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه تائێستاش رێژه‌ی بێكاری له كوردستان به‌به‌راورد به‌وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندو له ئاستێكی به‌رزدایه، كه ئه‌ویش پێویستی به پلانی درێژخایه‌نی حكومه‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كه بۆ ئاستێكی به‌رچاو كه‌م بكرێته‌وه “.
به‌بۆچونی ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ئابووری:” زۆری ژماره‌ی كرێكارانی بیانی و پارێزگاكانی تری عێراق ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه له كوردستان ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ كاركردن هاتوه‌ته ئاراوه و كه‌رتی ئابوری و پیشه‌سازی گه‌شه‌ی به‌رچاوه‌ی به‌خۆوه بینیووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی كه‌مدا نیه ئه‌مه لایه‌نێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كوردستان وه‌ك پێویست هه‌وڵی به سیستم كردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وه‌ك پێویست نه‌دراوه و كه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت كه هه‌وڵ بدات ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی له‌بواری ئابوری‌دا هاتوه‌ته ئاراوه بیكاته ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌رفه‌ت ره‌خساندن له به‌رده‌م بوژانه‌وه‌ی ده‌ستی كاری ناوخۆیدا و هه‌وڵ بدرێت به‌پێی یاسا سیستمی كاركردن له كوردستان رێك بخرێت ،هاوكات به‌شێكشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتیانی كورد كه وه‌ك پێویست هه‌ماهه‌نگ نین له‌باره‌ی گه‌شه‌دان به هێزی كار له كوردستان”.
ئامارەکان چی دەڵێن؟
د.عیزه‌ت سابر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به گوێره‌ی ئامارێكی ناره‌سمی رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان له 7% و له‌و رێژه‌یه‌ش ژنان و كچان پشكی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت به‌جۆرێك كه له هه‌ر 6 كه‌سی بێكاردا كه‌سێكیان ژنانن رێژه‌كه‌ش له‌نێو ژنانی نه‌خوێنده‌واردا زیاتره وه‌ك له‌و ژن و كچانه‌ی كه بڕوانه‌مه‌یان هه‌یه . ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ئابووری پێی وایه چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی بێكاری له كوردستان پێویستی به پلانی درێژخایه‌نی حكومه‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆ و حكومییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت به ده‌رفه‌ت ره‌خساندنی زیاتر له‌به‌رده‌م هێزی كاری ناوخۆیدا رێژه‌ی بێكاری له كوردستان تا ئاستێكه‌ی گونجاو كه‌م بكرێته‌وه .
هێزی کاری ناوخۆ لاوازە
د.جوان به‌ختیار سه‌رۆكی به‌شی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی سلێمانی دەڵێت:” پێویستە ده‌زگاو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندی داره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتری كاركردن له كوردستان بڕه‌خسێندرێت و رێگه خۆش بكرێت له‌به‌رده‌م هێزی كاری ناوخۆیدا تا له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵ بدرێت ده‌ه‌رفه‌تی كاری زیاتر بڕه‌خسێندرێت، روونشی ده‌كاته‌وه ده‌رفه‌ت ره‌خساندن له به‌رده‌م هێزی كاری ناوخۆیدا سه‌ره‌نجاو گه‌شه‌سه‌ندنه به كه‌رتی ئابوری و پیشه سازی له كوردستان ، ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری كۆمه‌ڵناسی ره‌خنه له كۆمه‌ڵی كورده‌وای ده‌گرێت كه وه‌ك پێویست له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ئاماده‌نین كاربكه‌ن و بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی رێژه‌ی بێكاری له كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌دات”.
ژنان پشکی شێریان بەردەکەوێت
د.جوان به‌ختیار وتی :” له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه ئاماده‌نین كاربكه‌ن یاخود هه‌ندێك كارناكه‌ن ژنان پشكی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكارییه له‌نێو ژناندا ، ئه‌و پیپۆڕه‌ی بواری كۆمه‌ڵناسی پێی وایه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كلتوری كارنه‌كردن شه‌رم بوون له هه‌ندێك كار وه‌لا بنێن چونكه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له چه‌ندین رووه‌وه كاری گه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی “.
به گوێره‌ی ئاماره ناره‌سمیه‌كان رێژه‌ی دانشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003 دا ، نزیكه‌ی 4 میلۆن هاوڵاتیی بووه و له دواین ئاماریشدا ریژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم به نزیكه‌ی 6 میلۆن هاوڵاتی خه‌مڵێندراوه ، شاره‌زایانی بواری ئابوریش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وانمی رێژه‌ی دانشتوان و پێیان وایه ئه‌مه واده‌كان وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك نه‌ڕه‌خسێندرێت .
سەرچاوە: snn