بارودۆخی ئابوری‌ خۆرئاوی کوردستان زۆرخراپه‌

 
به‌هۆی‌ ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی‌ كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر خۆرئاوای‌ كوردستان، له‌ئێستادا هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ڕه‌وشی‌ ژیانێكی‌ ئابوری‌ سه‌ختدا ده‌ژین‌و به‌رپرسانی‌ سیاسیش داوای‌ هاوكاری‌ ده‌كه‌ن.
(ئیبراهیم حه‌مۆ) ڕۆژنامه‌وان له‌خۆرئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ بە ئاژانسی ناوخۆی  ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ داخستنی‌ ده‌روازه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر خۆرئاوای‌ كوردستان، نرخی‌ كاڵا و شتومه‌ك گران بووه‌ به‌جۆرێك داهاتی‌ تاكی‌ خۆرئاواش به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خراپه‌و داهات زۆر كه‌مه‌ ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ كه‌ دۆخێكی‌ ئابوری‌ سه‌رخت له‌ناوچه‌كه‌ دروست ببێت.
وتیشی‌:” توركیا ده‌روازه‌یه‌كی‌ داخستوه‌و داعشیش ده‌روازه‌یه‌كی‌ تر و ده‌روازیه‌كی‌ تریش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ ئه‌ویش ڕێگری‌ ده‌كرێت له‌هه‌نارده‌كردنی‌ كه‌ل‌و په‌ل و كاڵا ئه‌مه‌ش دۆخی‌ هاوڵاتیان زۆر سه‌خت كردوه‌”.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ (حه‌مید ده‌روێش) سكرتێری‌ پارتی‌ پێشڤه‌ڕۆ له‌خۆرئاوای‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، دۆخی‌ ئابوری‌ هاوڵاتیان زۆر خراپه‌و پێویسته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌له‌بكات له‌هاوكاریكردنی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانرێت هاوكاری‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكرێت.