پسپۆڕێکی ئابوری: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری پێویستە حکومەت هەندێ بواری خزمەتگوزاری بکاتە کۆمپانیا

 
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، ئەو قەیرانە داراییەی کە کوردستانی تێکەوتووە، چارەسەرێکی بە پەلەی پێویستە. بۆ ئەوەش پێویستە لە سەرچاوەکانی داهاتەوە دەستپێبکرێت.
سەبارەت بەو قەیرانە ئابوریەی رویکردۆتە جیهان، ئابوریناسان رای جۆراوجۆریان لەسەرشێوازی چارەسەرکردنی هەیە. زۆربەیان جەخت لەسەر جۆراوجۆرکردنی داهاتی ناوخۆ و بنبڕکردنی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتتی دەکەنەوە.
ئیدریس ره‌مه‌زان، قوتابی دکتۆرا لەبواری ئابوری و مامۆستای‌ زانكۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، لەبارەی ئەو قەیرانە ئابوریەی، رویکردۆتە هەرێمی کوردستان، بە پێویستی دەزانێت، هەرچی زووە چارەسەری خێرای بۆبدۆزرێتەوە. سەبارەت بەچۆنێتی چارەسەرکردنی دەڵێت”چاره‌سه‌ره‌كان جۆراوجۆرن. پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتەوە ده‌ست پێبكات، له‌هه‌مان كاتیشدا كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره‌ خه‌رجیانه‌ی كه‌وا به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له‌خۆ ده‌گرن. ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كان هاوكارێكی جدی بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و جۆره‌ خه‌رجیانه،‌ كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه‌”.
ئیدریس رەمەزان، دووخاڵی سەرەکی بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەئرانەکان دەخاتەوەروو”فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كانی نه‌وت، به‌رێژه‌یه‌كی له‌راده‌به‌ر له‌كه‌م بونه‌وه‌دایه‌. ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی زیاتریشی لێده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ی رێگاره‌ چاره‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان بكرێته‌وه‌. بەپێی ئەم دوو خاڵە:
١..ئه‌كتیڤ كردنی سه‌رچاوه‌ی باج و رسوماتی سنورەکان، تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، سود له‌م جۆره‌ ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت. به‌تایبه‌ت داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌كانمان. کە لەگەڵ وڵاتانی  ئێران و توركیا و وڵاتانی تر، ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان هەیە. پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ داهاته‌ی‌ كه‌ وا له‌ سه‌رچاوه‌كانی خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ دێت، ببێته‌ داهاتێكی راسته‌قینه‌ بۆحكومه‌ت و سودی لێوه‌ربگرێت جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌و هۆكارانه‌ی كه‌واهه‌ن.
٢..مه‌سه‌له‌ی رسومات، یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ سه‌رچاوانه‌ی پێویسته‌ گرنگی پێ بدرێت و یاسایه‌كی ئه‌كتیڤانه‌ی بۆ ده‌ربچێت، تاكو بتوانین به‌ شێوازێكی خێرا له‌و قه‌یرانه‌ ده‌ربچین. ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ری خێران.
له‌باره‌ی پلانە درێژخایەنەکان بۆ چارەسەر، بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری بە گرنگ دەزانێت “چاره‌سه‌ری دوورمەودا بریتییە لە ب‌بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌ندێك ژێر خیانی  سێكته‌ره‌كان و كه‌رته ئابورییه‌كان، بۆ نموونه‌ كشتوكاڵ، ئێمه‌ ده‌توانین جارێکی تر پەرە بە کشتوکاڵ،بدەینەوە به‌شێوازێكی واببێته‌ سه‌رچاوه‌ی داهات”.
كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، بە خاڵێکی تری چارەسەری دورمەودا ئەژمار دەکات” بوژاندەنەوەی کەرتی پیشەسازی و گەشتوگوزار، بنچینەی دامەزراندنی ژێرخانی ئابورین، حکومەتی دەتوانێت سودیان لێوەربگرێت”.
ئه‌و پسپۆڕە ئابوریە، نموونه‌ی هه‌ندێك وڵاتی هێنایه‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، قه‌ی‌رانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن” نموونه‌ێكی ساده‌ یۆنانه،‌ كه‌ توشی قه‌یرانێكی وابوو ئێستاش ئاسه‌واره‌كانی دیاره‌، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ نموونه‌ ئیتاڵیا و چه‌ند وڵاتێكی تر توانیان به‌شێوازێكی راده‌بده‌ر به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا سه‌ر بكه‌ون. ئەریش له‌رێگای فرۆشتنی هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی گشتی، به‌كه‌رتی تایبه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی جۆره‌ داهاتێك بۆ ئه‌و جۆره‌ وڵاته‌ تاكو بتوانێت رزگاریان بێت”.
هاوکات نمونەی حکومەتی عیراق دێنێتەوە”حكومه‌تی عێراق ده‌ستی بردوه‌ته‌ فرۆشتنی زۆربه‌ی ده‌زگاكانی گشتی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی جۆره‌ داهاتێك، کە هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت سود له‌و جۆره‌ ئەزمونە وه‌ربگرێت. دامه‌زراوه‌كان بكرێنه‌ تایبه‌ت بۆ نمونه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با بكرێته‌ كۆمپانیا، دەبێتە هۆکاری سەرەکی کە هه‌م له‌ بواری كاره‌بادا هاوڵاتیان سود ببین و له‌هه‌مانكاتیشدا، داهاتێك بۆحكومه‌ت په‌یداده‌بێت، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌شێوازێكی راده‌به‌ده‌ر بیان كاته‌ سێكته‌ری تایبه‌ت، بۆئه‌وه‌ی قەیرانی دارایی چارەسەربکات.