راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ھاوئاھه‌نگیی ناوچه‌کانی ئازاد و تایبه‌تی ئابووریی وڵاتی ئێران، ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و پیشه‌یی “بانه ـ مه‌ریوان” په‌ره‌پێدانی ھه‌نارده‌کردن بۆ ھه‌رێمی کوردستانی عێراق راگه‌یاند.
به‌رپرسی گومرۆکی بانه‌ش ڕایگەیاند کە په‌سه‌ندکردنی کۆتایی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی- پیشه‌یی بانه و مه‌ریوان ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گونجاو بۆ ناوچه ده‌بێت و بواری گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌روه‌ها ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێت و کاریگەر دەبێت لە کەم کردنەوەی دیاردەی قاچاخ.
کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و پیشه‌یی “بانه ـ مه‌ریوان” به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ھه‌نارده‌کردن بۆ ھه‌رێمی کوردستانی عێراق دیزاین و ئاماده‌کاریی بۆ کراوه و ناوچه‌ی ئازادی “مێھران” وه‌کوو سه‌کۆی ھه‌نارده‌کردن بۆ عێراق دیاری کراوه و ناوچه‌ی ئازادی “ئه‌رده‌وێڵ” بۆ کار کردن له‌گه‌ڵ کۆماری ئازه‌ربایجان و ناوچه‌ی ئازادی “ئینچه‌برۆن” بۆ ئیش کردن له‌گه‌ڵ قه‌زاقستان و تورکه‌مه‌نستان دابین ده‌کرێت و ناوچه‌ی ئازادی “جاسک” بۆ ھه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ده‌ریای عومان ده‌کرێته‌وه. ھه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوچانه به پێی روانگه‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌نارده‌کاری بۆ وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام دراوه.
پرۆژەی دروست کردنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و پیشه‌یی “بانه ـ مه‌ریوان” له کۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی شۆڕای ئیسلامی به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سند کرا، به‌ڵام ئه‌و لایحه‌یه له نێو کۆبوونه‌وه‌ی سه‌حنی ئاشکرای په‌رله‌ماندا ده‌نگی نه‌ھێنایه‌وه.
ناوچه ئازاده‌کان ده‌روازه‌کانی دیپلۆماسیی ئابووری و بازرگانیی وڵاتن که په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردنی رۆژانه‌ی ئه‌وان له ئاسانکاریی بازرگانیی بیانی‌دا وه‌کوو پێویستییەک دێته ئه‌ژماردن. له ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٠ی زایینی ٧ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له وڵاتی ئێران کراوه‌ته‌وه.