پاش ئەوەی ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رەخنەی لە هاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمریكی گرت، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكاوە بۆ ئێران قەدەغە كرا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی هەڵوەشاوەتەوە و بڕیارەكەش هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكی دەگرێتەوە.
بڕیارەكە هەفتەیەك دوای لێدوانێكی خامەنەیی دێت كە وتبوی “پێویست بە هێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی ناكات. ئەمریكیەكان خۆشیان بەهۆی قەبەیی و قورسی ئەو ئۆتۆمبێلانە و خەرجی زۆری بەنزین بەكاری ناهێنن، بۆیە پێوسیت ناكات ئێمە هاوردەی وڵاتەكەمانی بكەین”.