میسر غاز له‌ڕوسیاوه‌ هاورده‌ ده‌كات

 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، میسر یه‌كه‌مین بڕه‌ غازی‌ شلی‌ له‌كۆمپانیای‌ ڕۆسفنتی‌ ڕوسیه‌وه‌ پێگه‌یشت، كه‌ بڕیاره‌ چه‌ند بارێكی‌ دیكه‌ش هاورده‌ بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ میسریه‌ كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرابكرێت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتودا زۆرترین بڕه‌ غازی‌ شلیان له‌ڕوسیاوه‌ پێده‌گات، چونكه‌ كۆمپانیای‌ ڕۆسفنتی‌ ڕوسی‌ ڕۆژانه‌ له‌توانایدایه‌ زیاتر له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت.
هاوكات ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی‌ فراوانكردنی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی‌ میسریش له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا به‌مزوانه‌ ده‌چێته‌بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.