لیژنه‌ی ئابوری عێراقی رایگه‌یاند”رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگاكانی باشوری عێراق له 56% له‌كاتێكدا رێژه‌كه له كوردستاندا له 10% زیاتر تێپه‌ڕ ناكات”.
خالد عه‌لوانی ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له لێدوانێكیدا راگه‌یاند”چه‌ندین توێژ له عێراقدا به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باكوردا رێژه‌كه له نێوان 48-56%ه له‌كاتێكدا رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگاكانی كوردستاندا كه‌متره له 10%” ووتیشی “له‌سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته میكانیزمی گونجاو چالاك بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ژاری بنه‌بڕبكرێت و رێژه‌ی بێكاری كه‌مبكرێته‌وه هه‌ڵی كار دابمه‌زرێت”.
دیارده‌ی بیكاری له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراقی له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو رایگه‌یاند “رێژه‌ی بێكاری له عێراقدا له 16% یه و رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا له 11% زیاتره “.