به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رھه‌مھێنه‌ری نه‌وت ده‌کات که بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه بچێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاند، تا ئێستا سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می نه‌وتی وڵاته‌که‌یان بۆ ئاستی به‌ر له سه‌پاندنی سزا نێوده‌ڵه‌تییه‌کان، نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدان له بازاڕه‌کانی جیھاندا.
وڵاتانی به‌رھه‌مھێنه‌ری نه‌وت و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ی وه‌ک ڕووسیا له ھه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتن له بازاڕه‌کاندا و به نیازن مانگی داھاتوو له نه‌مسا کۆببنه‌وه‌که جیاواز له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دۆحه، شاندێکی باڵای ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیری نه‌وت به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤیه‌ننا ده‌کات و تیایدا ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شداربوو و ھه‌روه‌ھا چۆنیه‌تیی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیھان، تاوتوێ ده‌کرێت.