دەیان كۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریكی مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند

 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە: تا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو 59 كۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریكی مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندوە‌و بەڵگەنامەی پێویستیان داوەتە حكومەتی ئەمریكا, بۆ ئەوەی هاوكاریان بكەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕوویان بۆتەوە. 
چارلێس گی بس شارەزای رێكخراوی ئاكین گەمپ لە ولایەتی تێكساس دەڵێت: شەپۆلی مایەپووچبوونی كۆمپانیا نەوتیەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی گەیشتووەتە 59 كۆمپانیا، بەڵام هێشتا چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتری لێ دەكرێت. 
هەروەها پێشبینی كردووە: لە سێ مانگی داهاتوودا ژمارەیەكی زۆرتری كۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریكی تووشی قەیرانی دارایی ببن وەك چۆن تەنها لە سێ مانگی ڕابردوودا 15 كۆمپانیا مایەپووچ بوون.