قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم ‌و ئێران زیادیكردووە

ئەزوەر مەحمود سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرای دەكات، داهاتی رۆژانەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ یەك ملیار دینارە‌و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و ئێران زیادیكردووە.
 وتیشی، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردەكردنی كاڵا‌و شمەك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران بەڕێژەی لەسەدا 26% زیادیكردوە، هەروەها هاوردەكردنی كاڵا‌و پێداویستی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەسەدا 8%  زیادیكردوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کۆماری ئسلامی ئێران ماوەیەکە هەموو مەرزە لاوەکیەکانی داخستووە .