ته‌له‌فیزۆنی گوگڵ له‌ قسه‌كانمان تێ ده‌گات

له‌مه‌ولا ماڵئاوای له‌ كۆنترۆڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ین  ئێستا له‌گه‌ڵا ته‌له‌فیزۆنی گوگڵا ده‌توانیت كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌ت  بگۆریت ته‌نها به‌ ناوهێنانی كه‌ناڵه‌كه‌ ، وه‌ له‌ كرداری گه‌ڕان (Search ) بكه‌یت بۆ فلیمێك یان گۆرانیه‌ك له‌ ئینته‌رنێت ته‌نها به‌ناوهێنانی فلیمه‌كه‌ یان گۆرانیه‌كه‌ یان هه‌ربابه‌تێكی تر كه‌ له‌ گوگڵا بۆی بۆی بگه‌ڕێیت ،
كۆمپانیای ناوبراو له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا خزمه‌تگوزاری گه‌ڕانی ده‌نگی زیره‌كی ڕاگه‌یاند كه‌ ئێستا له‌ ته‌له‌فیزۆنه‌كانی گوگڵدا هه‌یه‌ ، كه‌ توانای گۆڕینی كه‌ناڵه‌كان و گه‌ڕانی ئینته‌رنێتی هه‌یه‌ وه‌ك باسمان كرد ، وه‌ توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاری هه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر لێی ده‌كات .
وه‌ كۆمپانیای گوگڵ له‌ نمایشێكی ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌ سایتی “تیك هایف وه‌رگیرابوو” كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆجیا ، پیشانی دا كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ پرسیار له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ده‌كات چۆن بۆینباخ ببه‌ستین ئه‌ویش یه‌كسه‌ر سایتی یوتیوب ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌و كرداره‌ ده‌گه‌ڕێت و ڤیدیۆیه‌ك تایبه‌ت به‌ كرداره‌ ده‌كاته‌وه‌ .
وه‌ كۆمپانیا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌توانیت له‌مه‌و لا ته‌ناها به‌ناوهێنان به‌ ئاره‌زوی خۆت ئه‌و به‌رنامه‌و فلیمانه‌ ببینیت كه‌ خۆت ده‌ته‌وێـت ، وه‌ كۆمپانیای گوگڵا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌ڕأن له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئاسانتر و به‌رفراوانتر بكات