حه‌یده‌ر موسڵحی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، به هۆكاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های تمه‌نی ئێرانی‌و به‌رپابونی فه‌وزاو بێسه‌روبه‌ری له بازاڕه‌كانی دراوی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌وكه‌سانه تۆمه‌تبارن به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی وڵات‌دا بۆ به‌رپاكردنی بێسه‌روبه‌ری‌و ناجێگیری ئابوری له ئێران‌دا.
له‌ما مانگه‌دا دراوی ئێرانی به‌ڕێژه‌ی له 40% له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی‌و چوارشه‌ممه نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوه به 3150 تمه‌نی ئێرانی، كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هاتبوه خواره‌وه بۆ 3550 تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك.
به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانیه‌وه، حكومه‌تی ئێران له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكاوه زنجیره‌یه‌ك گه‌مارۆی ئابوری سه‌ختی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوه له‌سه‌ر نرخی دراوی ئێرانی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له ئێران‌دا.