هاتوچۆ لەمەرزی باشماخ ئاسای بۆتەو

لەئێستادا هاتوچۆکردن لەمەرزی باشماخ ئاسای بۆتەوە و کاری بازرگانی بەردەوامە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ئەوەی ڕۆژی سێ شەممە فەرمانبەرانی کەرەنتینەی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ مانیانگرت و دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرت بۆماوەیەک کاری مەرزەکە ڕاوەستا کە ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر و دروستبونی زەخت لەسەر مەرزەکە”
 
وتیشی” لەئێستادا کارکردن لەمەرزەکە ئاسای بۆتەوەو جموجۆڵی بازرگانی ئاسای دەڕوات بەڕێوەو فەرمانبەرانی کەرەنتینەی کشتوکاڵیش دەوامی ئاسای خۆیان دەکەن”
 
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە نزیک شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانییە کە یەکێک لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورەی تێدا دەکرێت.