پێشبینی دەکرێت لەنیوەی دووەمی ئەمساڵەوە خواست لەسەر نرخی نەوت بەرزبێتەوە

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەکات لەنیوەی دووەمی ئەمساڵەوە خواستی جیھان لەسەر نرخی نەوت بەرزبێتەوەو بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتر تۆمار بکات.
لەو بارەیەوە فاتیح بیرۆل لەئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەھۆی زیادبوونی خواستی نەوت لەبازارەکانی جیھاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووەو بەمزوانەش رێژەی بەرزبوونەوەکە دەگاتە یەک ملیۆن و دوو سەد ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەو چوارچێوەیەشدا لەنیوەی دووەمی ئەمساڵەوە بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تێدەپەڕێنێت.
ئەو بەرپرسەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە راشیگەیاندووە، بەھۆی کەمبونەوەی نەوتی بەردینە کەبڕێکی زۆر تێچووی ھەیە ، بازاڕی نەوت بەرەو رێککەوتن ھەنگاو دەنێت و بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بەردەوام دەبێت تا دەگاتە شەست بۆ حەفتا دۆلار.

پێشتریش دامەزراوەی “ئینێرجی ئەسپێک تس” پێشبینی کردبوو کە نرخی نەوت بەردەوام بێت لەبەرزبوونەوە و تا کۆتایی ساڵی داھاتوش سەقامگیری بگەرێتەوە بۆ بازارەکانی نەوت لە جیھاندا