شارەزایەکی ئابووری جەختیکردەوە زیاد بوونی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و کورتهێنان لە بودجەو وەرگرتنی قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی لەو وڵاتانەی کە بە پلەی یەکەم ئابووریان پشت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت ئەبەستیت .
وتیشی چارەسەر بۆ ئەم دۆخە کەم کردنەوەی بڕی بەرهەم هێنانی نەوتە بە مەبەستی زیات بوونی نرخەکەی و خەرج کردنی داهاتی نەوتە بۆ گەشەپێدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی .
ئەمەش لە کاتێکدایە عیراق بڕی 81 ملیار دۆلار قەرزدارەو مانگانەش دوو ملیار دۆلار قەرز دەكات و هەناردە نەوتی عێراق 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێكدا ، نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 45 دۆلارە، بەڵام نەوتی خاوی عێراق بەردەوام بە نزیکەی کەمتر لە 5 دۆلار لە نرخی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت.